لیژنهی دادی پهرلهمانی توركیا پڕۆژه یاسای چوارچێوهی پهسهندكرد
02:18 - 08/08/2026
زەمەن - هەواڵ
پڕۆژەیاسای
"پتەوکردنی یەکگرتووی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتیی" کە پێشکەشی لیژنەی
دادی پەرلەمان کرابو، بە دەنگدان لهلایهن لیژنهكهوه پەسەند کرا.
نوێنەری 'ئی
پارتی' کە بەشداری لیژنەکە بو، تێبینی و تانەی لە ماددەکانی پڕۆژەیاساکە دا.
هەروەها پارتەکانی
دیکەش ئەگەر بیانەوێت تانە یان تێبینییان هەبێت، دەتوانن تا کاتژمێر 11ـی ئەمڕۆ تێبینی
و تانەکانیان له بڕیاری لیژنەکە بدهن.
هاوکات، لە
گفتوگۆکانی دوێنێ شەودا، پەرلەمانتاری دەم پارتی دیلان کونت ئایان، داوای گۆڕانکاری
لە ماددەی چوارەمی پرۆژەیاساکەدا کرد و جەختی لە پێویستی بەشداری ژنان کردهوه لەو
لیژنانەی کە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیاساکە دادەمەزرێن.
چاوەڕوان دەکرێت،
پڕۆژەیاساکە پاش 48 کاتژمێری دیکە بخرێتە بەردەم کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان.