دڵخۆشکەرە.. سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن
02:33 - 08/08/2026
زەمەن_هەواڵ
شارەزایەکی کەشناسی، پێشبینی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای یەکشەممە دەکات و دەڵێت: پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئەمڕۆ شەممە، ٨ی ئابی ٢٠٢٦، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممەوە بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو پلەکانی گەرما سێ پلە نزم دەبنەوە و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سبەینێ گەرمای ئاسایی دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو
پارێزگای سلێمانی 38 پلە
پاریزگای هەولێر 41 پلە
پارێزگای دهۆک 39 پلە
پارێزگای هەڵەبجە 41 پلە
پاریزگای کەرکوک 42 پلە
قەزای پێنجوێن 35 پلە
قەزای کەلار 43 پلە
ناحیەی حاجی ئۆمەران 33 پلە