بەپەلە.. عەلی حەمە ساڵح لەسەر بەنزین درا بە دادگا
03:53 - 08/08/2026
زەمەن_هەواڵ
عەلی حەمە ساڵح، ڕایگەیاند: له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژی گرانی به‌نزین بون، ئه‌مڕۆ دراونەتە دادگا.
ئەمرۆ شەممە، ٨ی ئابی ٢٠٢٦، عەلی حەمە ساڵح، بریاردەری رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ڕوونکردنەوەیدا و وتی: ئه‌وانه‌ی به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه خه‌ریكی قاچاغچێتین له مه‌رزه‌كان، خه‌ریكی ناشرینترین ئه‌خلاقن، لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتن و قاچاغچێتی به‌سه‌ر میلله‌تی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن، له بازگه‌كان وه‌كو جه‌رده سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن، هه‌رچی زه‌وی ئه‌م وڵاته‌یه تاڵانیان كرد، له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵك بوونه ملیاردێر و ئێستا به‌نزین به گران به خه‌ڵك ده‌فرۆشن، هیچیان نادرێنه دادگا، به‌ڵام ئێمه‌یه‌ك كه به‌به‌ڵگه به‌رگری له خه‌ڵك ده‌كه‌ین ده‌بێت بدرێینه دادگا.
دەشڵیت: من ناچم بۆ دادگا فه‌رموو بێن له ماڵه‌وه ده‌ستگیرم بكه‌ن.
عەلی حەمە ساڵح ئاماژە بەوەشدەکات، ئه‌وه‌ی ده‌بێت بدرێته دادگا ئه‌وانه‌یه كه ئه‌م وڵاته‌یان له‌توكوت كرد.