59 کوردستان

سبەی فەرمانبەران زەوییان بەسەردا دابەشدەکرێت

05:00 - 19/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

سبەی قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەدێی زەڕایەن دەستپێدەکات و زیاتر لە ٣٠٠ پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران، خانەنشینان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێن. پرۆسەکە لەرێگەی تیروپشکی دیجیتاڵییەوە بەڕێوە دەچێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی رایگەیاند: سبەی سەرۆکایەتی شارەوانی زەڕایەن قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات و بەپێی پلانی شارەوانی، لەم قۆناخەدا 329 پارچە زەوی بۆ سوودمەندبووان تەرخان کراوە.

وردەکاریی دابەشکردنی زەوییەکان بەو شێوەیەیە: 
283 پارچە زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان دەبێت، هەروەها 46 پارچە زەوی دیکەش بۆ زیندانیانی سیاسی تەرخان کراوە. پرۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف و لەرێگەی تیروپشکی دیجیتاڵییەوە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی دادپەروەری لە دابەشکردنی زەوییەکاندا هەبێت.
لە لایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی سنوورەکە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بن، پێویستیان بە 73,000 پارچە زەوی هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن