بەنزین ٥٠ دیناری لێبووەوە
02:12 - 19/07/2026
زەمەن_هەواڵ
لە هەولێر ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ نرخی لیترێک بەنزین ٥٠ دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٦، بەپێی بەدواداچوونەکانی ''زەمەن'' ئەمڕۆ بە کۆ نرخی لیترێک بەنزین لەنێوان ١٢٧٠ بۆ ١٢٨٠ دینارە. بەو پێیەش نزیکەی ٥٠ دینار بەراورد بە نرخی دوێنێی دابەزیوە.
هاوکات، نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکانی هەولێر هەزار و ٣٧٥ دینار دەفرۆشرێت و لە چەند بەنزینخانەیەک لە دوێنێوە لیتری کراوەتە ١٤٠٠ دینار.