شوانێک بە تەقەی پاسەوانی سەر سنووری ئێران بریندارە
01:49 - 20/07/2026
زەمەن_هەواڵ
لە دەڤەری پشدەر، لەسەر سنووری نێوان هەرێم و ئیران، هێزەکانی ئێران تەقە لە شوانێکی تەمەن ٦٩ ساڵ دەکەن و برینداری دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٦، سەرچاوەیەک لە نەخۆسخانەی قەڵادزێ بە ''زەمەن''ی ڕاگەیاند: بەهۆی تەقەی پاسەوانی سەر سنووری ئێران لە دەڤەری پشدەر، شوانێکی تەمەن ٦٩ ساڵ بەناوی (وسو حەسەن) فیشەک بەرقۆڵی کەوتووە و بریندارە و لە ئێستادا بە مەبەستی چارەسەر لە نەخۆسخانەی قەڵادزێیە.