ئەمڕۆ لە سلێمانی ٤١ و هەولێر ٤٤ پلەیە
10:41 - 20/06/2026
زەمەن - هەواڵ
دەستەی کەشناسی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە لە تەواوی عێراق پلەکانی گەرما بە گشتیی بەروارد بە ڕۆژی هەینی بەرزدەبێتەوە.
بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە سلێمانی 41، هەولێر و نەینەوا و ئەنبار 44، کەرکووک 45، سەڵاحەدین 46، بەغداد، دیالە و کەربەلا 47، بابل، دیوانییە، موسەننا، نەجەف، واست و بەسڕە 48 و زیقاریش 49 پلە دەبێت.
کەشوهەواى یەکشەممە
کەشناسیی عێراق جەختلەوە دەکاتەوە، ڕۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق، بەروارد بە ڕۆژی شەممە دابەزینێکی کەم تۆمار دەکەن، بەڵام لە باشوور وەک خۆی دەمێنێتەوە.
کەشوهەواى دووشەممە
هەر لە ڕاگەیێندراوەکەی کەشناسیی عێراقدا هاتووە، ڕۆژی دووشەممە، جارێکی دیکە پلەکانی گەرما لە تەواوی عێراق دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن.
کەشوهەواى ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو
کەشناسیی عێراق باسلەوە دەکات، ڕۆژی سێشەممە جارێکی دیکە پلەکانی گەرما لە تەواوی عێراق بەرزدەبنەوە و لە هەندێک ناوچەی باشووری وڵاتەکە، پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.