دڵخۆشکەرە.. ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ ١٨ هێندە زیادی کردووە
01:48 - 20/06/2026
زەمەن_هەوال
بەڕێوەبەری گشتی پاراستنی ژینگەی ئازاربایجان ڕوونیکردووەتەوە، دەریاچەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە چەند ساڵی رابردوودا لە لێواری وشکبوونی تەواوەتیدابوو، بە هۆی بارانبارینی ئەمساڵ بەتەواوەتی ژیاوەتەوە.
حوجەت جەباری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی ئازەربایجان ئاشکرایکرد، لە مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوودا، قەبارەی ئاوی دەریاچەی ورمێ تەنها ٢٤٠ ملیۆن مەتر سێجا بووە و ڕووبەرەکەشی ٤٥٦ کیلۆمەتر دووجا بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بە بەراوردکردنی ئامارەکانی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ دۆخی ئێستای دەریاچەکەدا، دەردەکەوێت کە قەبارەی ئاوەکە ١٨ هێندە زیادیکردووە، ئەمەش نیشاندەری باشبوونێکی هەستپێکراو و بەرچاوی دۆخی دەریاچەی ورمێیە.