کوردێک و: بــــــورهان سۆنمێـــــــــز-1965-…. خەڵاتی ئیتاڵی پــــڕیمــــۆ هێمنــــگوای
6/18/2026 1:06:00 PM
گۆران مهریوانی
خـــــودی خـە ڵاتەکــــــــە: ئیتالیا
بورهان سۆنمێز خەڵاتی بەناوبانگی ئیتاڵی پریمیۆ هێمینگوای (لە ژانری "شایەتحاڵانی سەردەمی ئێمە")ـی پێ بەخشرا بەهۆی کارە ئەدەبییە ناوازەکانی کە {بەدواداچوون بۆ بابەتی وەک یادەوەری، دادپەروەری، ویژدانمەردی مرۆڤ و ئازادی دەکات}. دەستەی دادوەر تیشک دەخەنە سەر؛ {چۆن سۆنمێز بە ڕۆمان و وتارەکانی گروپە پەراوێزخراوەکان دەهێنێتە گۆ-و توندوتیژی سیاسی دەخاتە بەر ڕۆشنایی} ئاهەنگی خەڵاتکردنەکە لە 27 جوونی 2026 لە شارۆچکەی لیگنانۆ سابیادۆرۆی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
بزانین مێدیا و دەزگای وەشانی کوردستانی لەوێندەرێ دەبن؟
بڕواناکەم!!
مــــن و ســـــۆنمێـــــــــز
ئەمن یەکەمجار سۆنمێزم، 2019، لە هیندوستان ناسی، دەمێ ڕۆمانی (بیۆگرافی) -ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ بۆ کۆمەڵێ زمانی هیندوستانی و 36 زمانی جیهانی وەرگێڕا بوو. بۆ وێندەرێ بانگهێشت کرابوو. سۆنمێز پاشان بووە سکرتێری گشتی خانەی قەڵەمی نێودەوڵەتی. ئەز فرەگەلێ لە هەواڵ، دیدار، گفتۆگۆ لەتەک ئەودا و چەند پاژێک لە ڕۆمانی ئیستانبۆڵەکەیم لە واڵای خۆم و ڕۆژامەکاندا بڵاوکردۆتەوە، تەنانەت دیدار و پەیوەندی بە یەشار کەمالی هاوزمانیشییەوە، کە تابڵێی شوێن سەرنجە و بە کەیفە، وەرگێڕا.
بەرد دەنگــــــی لێـــــوە دێ ……. بەڵام؟
بەڵام دەزگای پەخش، گۆڤار و مێدیاکانی کوردستان لەهەمبەر سۆنمێز دەنگیان لێوە نەهات!! ڕۆژانە بە دەیان بابەتگەلی بەهانەدار پەخش دەکرێن، لێ سەدای سۆنمێز نابیسین! ئەم دیواری خامۆشییە لە چ سۆنگەیەکەوە لە دەوری سۆنمێز هەڵدەچنرێ، نازانم، لێ گومانی ڕەشم لە ئیرەیی هەیە! دەترسن بە پەخشی ئەو، ئەوانی دی کێبڕکارێکیان بۆ بێتە گۆڕێ!
دوا ڕۆمانی 2025: “ئەڤیندارانی فەڕانس ک”:
باشترین ڕۆمـــــانـــە
زێ نیۆڕکەر-ئامریکا دوا ڕۆمانی بۆ باشترین کتێبی هەفتە هەڵبژارد دەمێ بە چەندان زمان بڵاوبۆوە، لەوانە، ئینگلیزی. وەرگێڕ Sami Hêzil، ڕاستەخۆ لە کوردییەوە وەریگێڕاوە، چوون سۆنمێز ئەمجارە بە زمانی بە تۆپزی لە بیرکراوی خۆی نووسیویەتی. دوێنێ لە ستۆکهۆڵم، ئێستا کە گەڕاومەتەوە ئێرە، بە کۆمەکی کارمەندانی کیێبخانەی گشتی خواستم ڕۆمانەکە قەردبکەم، وەلێ لە سەرانسەری وڵاتدا نەبوو! تەنێ لە کتێبخانەیەکی دەڤەری ڤێرملاند، کاڕڵستاد یەک دانە هەبوو. دەکرێ بە خەیاڵی تیئۆری پیلانگێڕییەوە بڵێم، کە من بڕوام پێی نییە، “نەیارانمان ناخوازن سوێد بیکڕێ و بیخاتە نێو کتێبخانەکانییەوە”!! دەی ڕەوەندی کوردیش لێرە ناکرێ داوای کڕینی کتێبەکە لە کتێبخانە گشتییەکان بکەن؟ خۆ ئەوە کارێکی یاسایی دیموکراتسایە!!! یان ڕەوەندی کوردیش بە دەزگای وەشاندنەکانی وڵات چوون؟
بـــــاڵـــــکان
کتێبەکانی سۆنمێز بۆ تەواوی زمانەکانی باڵکان وەرگێڕاون، ئەوان کە تا ئێستا مۆتەکەی دەوڵەتی وەسمانلی لێیان نەگەڕاوە، دڵسۆزترن بۆ سۆنمێز لە خودی نەتەوەکەی خۆی!
فــــرۆکەخـــــانە: بـەلگــــــراد
دەمی نیشتنەوەم لە بەلگراد ڕوو دەکەمە کتێبخانەی فڕۆکەخانەکەی، بە مەکەدۆنی و سێربی وەک دوو زمانی تازەی وەرگێڕاو، جگە لە زمانەکانی پێشتر، سۆنمێز دەدۆزمەوە.
هەردووکی دەکڕم.
شــــــوکـــــــور موستەفا 1926-2003
ماڵی شوکر موستەفا ئاوەدان یەشار کەمالی خۆمانی بە ئێمە ناسان، 1978. گشتمانی بە (ئەفسانەی چیای ئاگرێ)ـکەی ئەفسانەگیر کرد.
پاشان دەنگ و قەڵەمی ئێستێتیکای کورمانج لەکن مە خەفەکرا.
نەک بە فرمانی دەوڵەت، بەڵکو لەلایەن مێدیاکان و دەزگاکانی وەشانەوە!
سۆنمێز تا ئێستا چەندان خەڵاتکراوە، تا ئێستا لە مێدیا و بڵاوکراڤەی خانەی وەشانە کوردییەکانەوە باسێکی لێ نەکراوە!
ئایا 27 جوونی 2026، هەمان چارەنووسی دەبێ؟