بەپەلە.. مەزڵوم عەبدی گەیشتە پاریس و سێ کۆبونەوەی هەیە
03:34 - 18/06/2026
زەمەن_هەواڵ
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەردانی فەڕەنسای کرد و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەو وڵاتە ئەنجام بدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، مەزڵوم عەبدی، پاش تەواوکردنی دوو کۆبوونەوە لە ئیتاڵیا بەرەو فەڕەنسا بەڕێکەوت و ئەمڕۆ سێ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای فەڕەنسا لەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
بەپێی زانیارییەکان، مەزلوم عەبدی دوای تەواوکردنی کۆبوونەوەکانی لە فەڕەنسا بەرەو هۆڵەندا دەڕوات و لەگەڵ بەرپرسانی هۆڵەنداش کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
ئەمە لە کاتێکدایە، سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ وڵاتانی ئەوروپا پاش دیدارەکەی لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک دێت.