بەپەلە.. پێشمەرگەیەکی ٤٠ ساڵان هەڵدێرا و کۆپتەر دەچێت بۆ ڕزگارکردنی
01:40 - 20/06/2026
زەمەن_هەواڵ
بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند: هاوڵاتییەک لە گۆمی بێکۆدیان لە چیای حەساری سەکرانی قەزای چۆمان هەڵدێراوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بەرگریی شارستانیی سۆران ئاشکرایکرد، پێشمەرگەیەکی تەمەن ٤٠ ساڵ، لە چیای حەساری سەکرانی قەزای چۆمان، کەوتە خوارەوە و بەپێی زانیارییەکان پێشمەرگەکە تەنها بریندارە.
بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە، شوێنی ڕووداوەکە سەختە، چوار تیم بەڕێکەوتوون بۆ شوێنەکە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕزگارکردنی ئەو هاوڵاتییە پێویستی بە کۆپتەر دەبێت.