19 ئابوری

بەپەلە.. زێڕ گەیشتە نزمترین نرخی شەش مانگی رابردوو

10:44 - 20/06/2026

‏زەمەن_ئابوریی

لە پێرێ وە بۆ ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەردەوام روو لە دابەزیندایە.
هۆكاری نزمبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەردەوامی لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەكانی گەنجینەی ئەمەریكا، هۆكاری دابەزینی نرخی زێڕە.
یەك ئۆنسە زێڕ لە دوایین رۆژی مامەڵەكانی هەفتەدا، زیاتر لە 100 دۆلار دابەزیوە، واتا بەڕێژەی 1.18٪ دابەزی و هۆكارەكەشی نیگەرانییەكانە لەسەر بەرزبوونەوەی هەڵاوسان.
ئەوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 909 هەزار دینارە، پێنجشەمی رابردوو بە 945 هەزار دینار بوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن