28 کوردستان

بەپەلە.. پارێزگاری کەربەلا بەکوردی پەیامێکی بڵاوکردەوەو بۆ سوپاسکردنیش دێت بۆ کوردستان

02:39 - 18/06/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 پارێزگاری کەربەلا، ڕاگەیەندراوێکی سوپاسی، بە زمانی شیرینی کوردی بڵاوکردەوە و سوپاسی بەدەمەوەهاتن و هاوکاری و میوان دۆستی پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان و ناوچەکە دەکات.

دەقی ڕاگەیەندراو؛

پارێزگاری کەربەلای پیرۆز، ئەندازیار نسەیف جاسم خەتابی، هاوخەمیی و هاوسۆزی خۆی بۆ خێزانی ڕوقیە، دەردەبڕێت کە بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی خنکانەوە لە پارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا و داواکارە لە خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات و دڵنەوایی و ئارامی بە بنەماڵە و کەس و کار و خۆشەویستانی ببەخشێت.
بەڕێزیان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی پارێزگاری هەڵەبجە، خاتوو نوخشە ناسیح ئەحمەد، و خەڵکی بەڕێزی پارێزگاکە دەکات بۆ ئەو هەڵوێستە مرۆڤ دۆست و هەستە ڕاستەقینەیان کە جوانترین ماناکانی برایەتی و یەکڕیزی نیشتمانی نیشاندا و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو هاوخەمی و پشتیوانییەی بۆ ئەو خێزانە کەربەلاییە دەریانبڕی، بەڵگەی ڕەسەنایەتی گەلی عێراق و بەها مرۆڤایەتییەکانییەتی.
هەروەها پارێزگار ڕایدەگەیەنێت کە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانێکی فەرمی بۆ پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدات بۆ پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین بە پارێزگار و خەڵکی هەڵەبجەی بەڕێز، بەهۆی ئەو هەڵوێستە گەورەیەی کە هەمیشە جێگای شانازی و پێزانینە لەلایەن خەڵکی کەربەلای پیرۆزەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن