كەشناسی عێراق .. لەهەندێك پارێزگا گەرما تا 46 پلە بەرزدەبێتەوە
02:56 - 17/06/2026
زەمەن - هەواڵ
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، وردەکاریی دۆخی
کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی
پلەکانی گەرمای کرد.
لە بەیاننامەیەكی دەستەکەدا كە بۆ "زەمەن"
نێردراوە، هاتووە: "سبەی پێنجشەممە، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی
هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا کەمێک بەراورد
بە ڕۆژی پێشوو بەرزتر دەبنەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد: پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو
بۆ سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: دهۆک:
39، سلێمانی: 40، هەولێر: 41، نەینەوا و ئەنبار: 43، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و
واست: 44، بەغداد، کەربەلای پیرۆز، بابل، دیوانییە، موسەننا و نەجەفی ئەشرەف: 45،
زیقار، میسان و بەسڕە: 46 پلە دەبێت.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ڕۆژانی
هەینی و شەممە، کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ و گەرم دەبێت، و پلەکانی گەرما
کەمێک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا بەرز دەبنەوە."
راشیگەیاند: "ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا
ساماڵ و گەرم دەبێت، و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لەوەی کە لە ڕۆژی پێشووتردا لە سەرانسەری
وڵاتدا تۆمار کرابوون."