جەژنی قوربان دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و پاراستنی دەستکەوتەکان
04:40 - 26/05/2026
زەمەن - هەواڵ
دەقی راگەیەنراو؛
هاونیشتمانیانی خۆشەویست موسوڵمانان لە سەرانسەری
کوردستان و رەوەندی کوردی؛
جەژنتان پیرۆز
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین
پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلی کورد دەکەین. پیرۆزباییەکی تایبەت ئاراستەی
گۆڕانخوازانی سەنگین و دڵسۆز دەکەین، کە هەمیشە وەک هێزێکی خاوەن ئیرادە لە مەیدانی
خەبات بۆ چاکسازی و دادپەروەریدا ماونەتەوە.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پەیامی
بزووتنەوەی گۆڕان، پەیامی ئاشتی، پێکەوەژیان و کارکردنە بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی شەرەفمەندانە
بۆ گەلەکەمان. هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی
لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا.
لە خوای گەورە داواکارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی
خێر، بەرەکەت، ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە و کوردستانەکەمـان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەر شاد و سەرکەوتوو بن.
بزووتنەوەی گۆڕان
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦