بڕیاری كۆتای درا.. ئەمساڵ تەنیا بە ڕێگەی وشکانی حەج دەكرێت
02:55 - 16/04/2026
زەمەن -هەواڵ
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌ره‌نتی چوونی حاجیانی کوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج گه‌یشتنیه ڕێککه‌وتن، که گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی حاجیانی عێراق ته‌نها به ڕێگه‌ی وشکانی ده‌بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتەكە ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی گەشت بکەن و له ڕۆژانی داهاتوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق شێواز و ڕێکارەکانی چوونی حاجیانی کوردستان ڕێکده‌خرێت و بڵاو ده‌کرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی حاجیانی کوردستان کە بڕیاربوو به ڕێگه‌ی ئاسمانی گه‌شت بکه‌ن، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند کە لەڕێگەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ ئەوەی هاوشێوه‌ی قه‌ره‌بووی حاجیانی پارساڵ، بۆ ئه‌مساڵیش مافی هاووڵاتیانمان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندن و میکانیزمه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عێراقی بۆ ده‌کات.