11 کوردستان

مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق کۆبوونەوە

01:32 - 16/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 مەزڵوم عەبدی، بەیاوەری ئیلهام ئەحمەد لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، لەسەر هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی یەکخستنەوە، کۆبوونەوە. 

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٦، ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا لە دیمەشق، پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد کرد، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی یەکخستنەوەیە لە چوارچێوەی دامەزاوەکانی دەوڵەتدا.

هاوکات، میدیاکانی سوریا بڵاویانکردوەتەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئامادەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن