هەڤاڵ ئەبوبەکر: دڵنیابن هەموو پێداویستیەکی خۆراکمان هەیەو رێگە بەبەرزکردنەوەی نرخ نادەین
03:39 - 01/03/2026
زەمەن - هەواڵ
ئەمڕۆ، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە چەند کۆبوونەوەیەکدا؛ بەئامادەبوونی جێگرانی پارێزگاری سلێمانی، لەگەڵ قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و، قائیمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای سلێمانی، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتیی و فەرمانگا خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان و، بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرێتییەکانی ئاسایش و بەرگری شارستانیی و پۆلیس و هاتووچۆدا؛ کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ڕێکاری پێویست بۆ دۆخە نائاسیی و لەناکاوەکان و، چاودێریکردنی بازاڕو دەروازەکان و سوتەمەنیی و دۆخی ئاوو کارەباو تەندروستیی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان دیایکران.
هاووڵاتیانی بەڕێز دڵنیاکرانەوە لە هەبوونی هەموو پێداویستییەکان و چاودێریکردنی نرخ و پاراستنی کوالێتیی و قەبارەی خستەڕوو، نەبوونی گرفتی هاتوچۆی بازرگانیی و قەبارەی کاڵاو پێداویستییەکان.
هەموو فەرمانگاکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتی بەردەوامی هاووڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی گشتیی و ئارامیی و پێشکەشکردنی خزمەگوزارییە گشتییەکان و سەقامگیریی بازارو جوڵەی بازرگانیی و ئابورییدا دەبن.