دۆلار و تمەن دۆلاری سپی بۆ هەر 100 دۆلارێك بە پێنج هەزار كەمتر مامەڵەی پێوەدەكرێت
12:07 - 01/03/2026
زەمەن - هەواڵ
نرخی دۆلار و کۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی
بۆرسەی هەرێم و بەغدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات.
بەپێی ئەو نرخانەی ئەمڕۆ "زەمەن"
لە بۆرسەی هەولێرو بەغدادەوە دەستیكەوتووە، بەهای 100 دۆلار بە مامەڵەی كۆ بە 157
هەزار دینارە، بە مامەڵەی تاکیش بە 158 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
به‌رزی نرخی دۆلار له كاتێكدایه په‌رله‌مان
عێراق، له ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه 100 دۆلار به‌رامبه‌ر
به 130 هه‌زار دیناره.
نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە"
بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار بە 157 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ بە 184 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 209 هه‌زار دینارە.
100 لیره‌ی توركی به 3 هه‌زار و 450 دینارە.
100 هەزار تمەن بە هەزارو 250 دینارە.