51 کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: "تورکیا ڕۆڵێکی زۆر ئەرێنی لە دۆخی سووریادا بینی"

01:41 - 17/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

لەمیانی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانییدا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە ئەرینیی باسی ڕۆڵی تورکیا دەکات لە یارمەتیدان بۆ ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی سووریا و سەدەگە.

لە چاوپێکەوتنەکەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بەو دۆخەی ئێستای سووریا و ڕۆڵی تورکیا تێیدا، گوتی: "کە ئەم کێشەیە لە سووریا ڕوویدا، من بەردەوام لەسەر ھێڵ بووم بۆ قسەکردن لەگەڵ تورکیا. دەتوانم بڵێم ڕۆڵی تورکیا زۆر ئەرێنی بوو بەبێ یارمەتی و پشتیوانی تورکیا زۆر شت لەوانەی کە کراون، نەدەکرا".

نێچیرڤان بارزانی نموونەیەکی بۆ قسەکانیشی ھێنایەوە و گوتی: "بۆ نموونە ئەو حاڵەتەی لە حەلەب ڕوویدا کە خەڵکەکە بە ھێمنی لەوێ دەرچوون، بەڕاستی ئەمە تورکیا ڕۆڵێکی گەورەی تێدابینی، بە گشتی تورکیا ڕۆڵێکی زۆر یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی قەسەدە و حکوومەتی سووریا بگەن بە ڕێککەوتنێکی ھاوبەش".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن