46 کوردستان

راگەیەندراوێک لەبزوتنەوەی گۆڕانەوە

04:16 - 17/02/2026

 زەمەن - هەواڵ

 

راگەیەندراوێک لەبزوتنەوەی گۆڕانەوە 

جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، کە هەڵبژێردراوی شەرعی بزوتنەوەکەیە، بەهەموو شێوەیەک سەرجەم پرۆسەی بەناو کۆنفرانسی سەپێندراوی رۆژی دوشەمە ١٦ی٢ی گەڕەکی کوردسات رەتدەکاتەوە، ئامادەبوونیشمان بۆ سەلماندنی نایاسایی بوونی ئەو پرۆسە ناشەرعییە بو، لەبەرئەوەی بەگوێرەی یاسای پارتە ساسیەکانی عێراق ژمارە ۳٦ی ساڵی ۲٠۱٥، حیزب بڕیاری دیاریکردنی کات و شوێنی بەستنی کۆنفرانس دەدات، نەک کۆمسیۆن بە سەپاندن و لایەنداری بڕیار بدات، هەموو رێکارێکی یاسایی دژ بەساختەکاری و دەستتێوەردانە سیاسی و ناقانونیەکان دەگرینەبەر.

گۆڕانخوازانی دڵسۆزیش دڵنیادەکەینەوە رێبازی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا لەسایەی بەرنامەو دەستورەکەی بەردەوام دەبێت
.
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان
گردی زەرگەتە
‌‌‌۱۷ی٢ی ۲۰۲٦

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن