27 کوردستان

سیستەمی "ئەسیکۆدا" چییە و بۆچی نرخی گۆشتی بەرزکردوووەتەوە؟

03:20 - 14/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی ئاستەنگییەکانی سیستەمی نوێی گومرگی عێراق و کەمبوونەوەی هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٦، نرخی هەر کیلۆیەک ئاژەڵی زیندوو (زیندەقەپان) نزیکەی دوو دینار بەرز بووەتەوە، نرخی گۆشتی سووریش لە هەر کیلۆیەک هەزار بۆ دوو هەزار دینار بەرز بووەتەوە و هۆکاری سەرەکی بۆ سیستەمی گومرگی پێشوەختەی عێراق (ئەسیکۆدا) دەگەڕێتەوە، کە وای کردووە بازرگانانی عێراق و هەرێمی کوردستان ناتوانن ئاژەڵی زیندوو لە دەرەوە هاوردە بکەن، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەی ئاژەڵی سەربڕین کەم ببێتەوە.

هاوکات،  بەهۆی بەرزبوونەوەی کرێی ترانزێتی ئاژەڵ لە ئێران و تورکیا، دوو ساڵە ئاژەڵ لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هاوردە ناکرێت و هەرێم پشت بە باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەبەستێت.

سیستەمی ئەسیکۆدا (ASYCUDA) پڕۆگرامێکی جیهانییە بۆ دیجیتاڵکردنی کارە گومرگییەکان، کە حکومەتی عێراق لە ساڵی 2024ـەوە دەستی بە جێبەجێکردنی کردووە. هەرچەندە ئامانجی ئەم سیستەمە شەفافیەت و ڕێگریکردنە لە قاچاخ، بەڵام بەهۆی نەبوونی زەمینەسازی و مەشقپێنەکردنی بازرگانان، بووەتە هۆی پەککەوتنی سەدان کۆنتێنەر و بارهەڵگری خۆراک لە دەروازە سنوورییەکان و بەندەرەکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن