بەپەلە.. حکومەت ڕێگا سەرەکییەکان دەکات بە پارە
02:19 - 17/02/2026
زەمەن_هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتیی
چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی
هەیە بۆ ئەوەی رێگە سەرەکییەکان "بکاتە پارە" و داهاتەکەشی بۆ نۆژەنکردنەوەیان
بەکاربهێنێتەوە.
ئەمڕۆ
سێشەممە، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٦، عیماد محەمەدئەمین،
بەڕێوەبەری گشتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر ئاشکرایکرد، "پلان هەیە رێگەکان بکرێنە پارە، ئەمە سیستمێکی
جیهانییە و وادەکات داهاتی رێگەکان بۆ خودی رێگەکان خەرج بکرێتەوە، کاتێک هاووڵاتی
یان بازرگانێک پارە دەدات، لەبەرامبەردا رێگەیەکی ستانداردو سەلامەت بەکاردەهێنێت.
دەشڵێت: ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر
دەبێت، بەشێكی ئەو داهاتەی بەرامبەر بەکارهێنانی رێگەکە کۆدەکرێتەوە، ببێتەوە بودجە
بۆ حکومەت تاوەکو بتوانێت زووتر رێگەکان نۆژەن بکاتەوە.
بەڕێوەبەری رێگەوبانی
هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، ساڵانە تەنیا بۆ پارێزگای هەولێر پێویستیان بە 60 بۆ 70
ملیار دینارە بۆ نۆژەنکردنەوە، بەڵام "پار تەنیا نزیکەی دوو ملیار دینارمان بۆ
خەرجکراوە، ئەو بڕە پارەیە تەنیا بەشی نۆژەنکردنەوەی
پێنج کیلۆمەتر رێگەی ستاندارد دەکات."