منداڵێکی تر لە کۆبانێ بەهۆی نەبوونی دەرمانەوە گیانی لەدەستدا
03:55 - 15/02/2026
زەمەن_هەواڵ
روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە کۆبانێ منداڵێکی دیکە بەهۆی گەمارۆی سەر شارەکەوە گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦، ڕوانگەی سوری بۆ مەفاکانی مرۆڤ، ئاشکرایکرد، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بەناوی دڵدار ڕێزان هیسۆ، بەهۆی قەیرانی چارەسەری پزیشکی گیانی لەدەستدا و کۆبانێ ڕووبەڕووی قەیرانی مرۆیی بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، کۆبانێ ڕووبەڕووی قەیرانێکی توندی کەمیی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بووەتەوە، بەتایبەت دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە، پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕوانگەی سوریی، بەهۆی بەکارهێنانی ئاوی چاڵەکان بەبێ پاڵاوتن، پەتای کۆئەندامی هەرس بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لە شارەکە تۆمارکراون...