22 کوردستان

کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت بۆ بەغداد

01:23 - 15/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی لە ١٠ی شوباتەوە، سیستمی پەیرۆڵی بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچە كارا كردووە، لە ماوەی سێ ڕۆژی تەواوی كارەكان لەلایەن یەكە ژمێریارییەكانەوە تەواو دەكرێن.

  وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، لە ڕێكەوتی 10ـی ئەم مانگەوە سیستمی پەیرۆڵی بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچە كارا كردووە. ئاماژەی بەوەش كرد، لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا تەواوی كارەكان لەلایەن یەكە ژمێریارییەكانەوە تەواو دەكرێن و لیستی مووچە دێتە ناردن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦، یادگار جەبار سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ئاشكرای كرد، بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی شوبات، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بكرێت، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت كە وەزارەتی دارایی هەرێم وردبینیی تەواو بۆ لیستەكان دەكات.

 هاوكات بڕیارە شاندێكی تەكنیكی و ژمێریاری سەردانی بەغدا بكەن بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنی پێوەندیدار پڕۆسەی وردبینییەكە یەكلابكەنەوە.

یادگار جەبار وتیشی: كە لیستی ئەو خانەنشینانەی مانگی ڕابردوو شایستە داراییەكانیان لە بەغداوە نەهاتبوو، لە ناو سیستمی پەیرۆڵدا وەك پاكێجێكی جیاواز جێگیر كراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن