20 کوردستان

بەپەلە.. لە دوو پارێزگای هەرێم داخڵكردنی منداڵی تازە لەدایكبوو دەستیپێكردەوە

01:07 - 14/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: لە پارێزگاکانی (دهۆک،هەڵەبجە) پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی منداڵ، لە فۆڕمی خۆراک دەستی پێکردووە و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٦، نەوزاد شێخ کامیل بەرێوبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، ئشکرایکرد،  لە پاش سێ ساڵ لەراگرتنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراک ئێستا پڕۆسەکە لە شەش پارێزگای عێراق دەستی پێكردووەتەوە کە دووانیان لە پارێزگاکانی (دهۆک،هەڵەبجە)ن، و  پڕۆسەکە ڕاناگیرێت و بەردەوام دەبێت.

وتیشی: "بەهۆیی ئەوەی قەرەباڵغیەکی زۆر لەسەرتۆمارکردنی ناوی منداڵ هەیە. بۆیە تاوەکوو ئێشتا پرۆسەکە لە پارێزگاکانی هەولێر وسلێمانی دەستی پێنەکردووە، لە ماوەیەکی نزیکدا دەستپێدەکات.

نەوزاد شێخ کامیل، باسی لەوەشکرد، بەشی هەرەزۆری ئەو کەسانەی خۆیان تۆمار نەکردووە لە دەرەوەی وڵاتن یاخود کارتی نیشتمانیان نییە بەو هۆیەوە بەشەخۆراکی مانگانەیان راگیراوە.

سەبارەت بەزیادکردنی ناوی ئەو کەسانەی پڕۆسەی هاوسەرگیریان پێکهێناوە جەختی لەوە کردەوە، زیادکردنی ناوی ئەوان لە فۆرمی خۆراک قۆناخی دووەمە، هەندێکیان گرفتی گواستنەوەی شوێنیان هەیە، ئێستا دەست پێناکات.

تاوەکوو ئێستا سەدا 94ـی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک، تۆمارکردووە لە بەرامبەریشدا 291 هەزار هاووڵاتی ماون کە خۆیان تۆمار بکەن،

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن