15 کوردستان

کارمەندانی کۆمیسیۆنلەڕێگەی ماستەر کاردەوە پاداشتەکەیان وەردەگرن

12:44 - 05/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ئاشکرایکرد، کارمەندانی کۆمیسیۆن لە ڕێگەی ماستەر کاردەوە پاداشتەکەیان وەردەگرن.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ی شوباتی ٢٠٢٦، نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەر کارمەندێکی کۆمسیۆن کە لە رۆژی دەنگدان کاریکردووە ماستەرکاردێکی بۆ دروستکراوە کە بڕی پاداشتەکەی تێدایە و دەتوانێت وەریبگرێت.

وتیشی، هەر کارمەندێک بەگوێرەی کارەکەی لە رۆژی دەنگداندا پاداشتەکەی وەردەگرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا بڕیار دراوە و پارە نەگەیشتووە هەر کاتێک گەیشت دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن