13 کوردستان

باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن

01:39 - 03/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 کەشناسی ڕایگەیاند: باران بارین بەشێوەی نمە باران بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە ئەنجامی کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سور، شەپۆڵێکی باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەر ناوچەکە دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان نیمچەهەور دەبێت جگە لە ناوچە شاخاویەکان هەندێ کات هەوری تەواودەبێت.

کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن