23 ئابوری

بەهای زێڕ و زیو بەتەواوی دابەزی

03:38 - 31/01/2026

زەمەن_ئابووری

 

 لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، نرخی زیو زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە ١١٠ هەزار دیناری لێبووەتەوە، نرخی هەر کیلۆیەک زیویش زیاتر لە هەزار دۆلار دابەزیوە.

 ئەمڕۆ شەممە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی زێڕ زیاتر لە ٨٪ دابەزی و گەیشتە چوار هەزار و ٨٨٠ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەمەش دوای ئەوەی لە جەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردبوو و گەیشتبووە پێنج هەزار و ٥٩٥ دۆلار، زیویش بە ڕێژەی ٢٠٪ دابەزی و لە ١٢٠ دۆلارەوە هاتە خوارەوە بۆ ٨٢ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

ئەمەش لە کاتێکدایە،  "لێدوانەکانی چەند رۆژی رابردووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وای کرد نرخی زێڕ و زیو بەشێویەکەی بەرچاو دابەزێت".

شارەزایانی بوارەکەش دەڵین، ئەم دابەزینە کاتییە و داهاتووی زێڕ بەرزبوونەوەیە، بۆیە با خەڵک پەلە نەکەن لە فرۆشتنەوەی زێڕ و زیوەکانیان".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن