حكومەتی هەرێم 3%ی مووچە لە فەرمانبەران نابڕێت
04:20 - 03/02/2026
زەمەن - هەواڵ
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی یەک لەلایەن بەغداوە وردبینی بۆ کراوە و هیچ کێشەیەکی تێدا نەبووە.
هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە بڕینی 3%ـی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەکەن، ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و وتی: "هەر مانگێک حیسابی خۆی هەیە، کاتێک بەغدا پارەی مانگەکانی 11 و 12ی نەناردووە، ناکرێت ئێستا پارە لە خەڵک ببڕین بۆ ئەوەی بیدەین بە ئەوان، ئەمە راست نییە."