باڵوێزی ئیسڕائیل لەئەڵمانیا سەردانی ئۆفیسی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات
10:43 - 30/01/2026
كاوە ڕەش/ بەریتانیا
ڕۆن پرۆسۆر، باڵوێزی ئیسڕائیل لەئەڵمانیا بڵاوی كردۆتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە،٢٩ جەنیوەری، سەردانی ئۆفیسی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی
سوریام کرد لەبەرلین.
ڕۆن پرۆسۆر بڵاوی كردۆتەوە، دۆستایەتی نێوان گەلی كوردو جوو، تەنیا بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش نییە، بەڵكو
پەیوەندییەکی قووڵ و بەردەوامە لەنێوان کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کەناچاركراون
شەڕ بکەن بۆ بەرگریکردن لەخۆیان. باڵوێزی ئیسڕائیل دەڵێ، پێویستە جیهان و ئەوروپا لەبیریان بێت، کەکورد بۆئەوان لەهێڵی پێشەوە، دژی بەداعش
و ئیسلامییە توندڕەوەكان جەنگاون، ئێستاش
بەردەوامن لەو بەرگریە، کەئەگەرنا داعش دەگەیشتنە ئەوروپا.
ووڵاتانی جیهان و بەتایبەتی ئەوروپا، نابێی چی دیكە بێدەنگ بن لەبەرامبەر هێرش بۆسەر كوردەكان. پێویستە لێبرسینەوە
لەحکومەتی سوریا بكرێت لەسەر ئەو هێرشانەی
ئەنجامی داون. وە دڵنیابین لەوەی کە مافەکانی کورد و هەموو کەمینەکان لەدەستورێکی هەمیشەیی نوێی سوریادا دەچەسپێنرێن.
هەروەها پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چالاکانە گەرەنتی سەلامەتی و پاراستنی دانیشتوانی
کورد بکات. پێشتریش ئەو باڵوێزەی ئیسڕائیل لەئەڵمانیا، لەسەر پەڕەی فەرمی خۆی پشتگیری و داكۆكی لەگەلی
كورد كردبوو تێدا نوسیبوی
ئەو وێنانەی لەناوچە کوردنشینەکانی سوریا دەبینرێن، خوێن سارد دەکەنەوە. وەبێدەنگی
ئەوروپای کەڕ دەکات.
ئەو دەڵێ، کوردەکان، متمانەپێکراوترین هاوبەشی ڕۆژئاوا بوون لە سوریاو، هاوبەشی زۆرێک
لەبەهاکانی ئێمەن. كورددەكان قوربانییەکی زۆریان داوە لەشەڕی دژ بەداعش. ئێستا ئەو
ساتەیە کەپێویستیان بەپشتیوانی ئێمەیە. نابێت لەم کاتە تاریکەدا دەستبەرداریان بین.
لەلایەكی دیكەوەش بەشێك لەپارلەمانتارانی ئیسڕائیل، كەخۆیان بەدۆستی كورد دەزانن،
پڕۆژە یاسایەكیان گەڵاڵە كردووەو بڕیارە پێشكەشی
پارلەمانی ووڵاتەكەیان بكەن، تێدا داوای
هاوكاریی و پاراستنی كورد دەكەن.
هەموو ئەوانە لەكاتێكدایە، زۆربەی لایەنەكان هێرشی ئەم دوایانەی حوكمەتی كاتی
دیمەشق بۆسەر هەرێمی خۆبەڕێوەبەری كورد، بەڕێكەوتنی نێودەوڵەتی و بەتایبەت نێوان ئیسڕائیل
و ێەمەریكاو توركیاو سوریا، لەقەڵەم دراوە.