17 کوردستان

دیسان بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

01:37 - 05/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرایکرد، شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ی شوباتی ٢٠٢٦، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند: لە ئەنجامی کاریگەریی بەردەوامی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و ناوەڕاست لەسەر ناوچەکە، سبەی هەینی ٦ی شوباتی ٢٠٢٦ لە کاتەکانی شەودا جارێکی دیکە دۆخێکی ناجێگیری کەش و بەرگەهەوا لەسەر ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دروستدەبێتەوە و هەورەبروسکە و تاوەباران و تەرزە دەستپێدەکاتەوە، سەرەتاش لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیانەوە و پاشان سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ رۆژی شەممە ٧ی شوبات، ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی راپەڕین و سۆران دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی سێشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٦، ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامیی دەبێت بەشێوەی بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ و لە هەندێک کات و شوێنیش، ەورە بروسکە و لێزمەباران و تەرزە چالاک دەبێت.

دەشڵێت، پلەی گەرمییش لە ماوەی ئاماژەپێکراودا زیاتر بە جێگیری دەمێنێتەوە و بەفریش لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکانی ناوچە سنوورییەکان دەبارێت لە بەرزیی زیاتر لە ١٨٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن