بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت
02:32 - 02/02/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی بازرگان عێراق بە نیازە بۆ مانگی ڕەمەزان چەند ماددەیەک بۆ بەشەخۆراکی هاولاتیان زیاد بکات.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لەمیا مووسەوی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: وەزارەتی بازرگانی فیدراڵ بە نیازە بڕی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان زیاد بکات، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێر دەڵێت: ئاگاداری ئەو پێشنیازەی حکوومەتی عێراق نین و هیچ زانیارییەکیشیان پێ نەداوین.
بازرگانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم زیادکردنە هەندێک بابەتی دیاریکراو دەگرێتەوە و تەنیا بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت، بەڵام دابەشکردنەکە پێش مانگی رەمەزان دەبێت.
هاوکات، دلێرعەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی پارێزگای هەولێرئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی ئەو پێشنیازەی عێراق لە بارەی زیادکردن و دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان بۆ مانگی رەمەزان نەگەیشتووە بە وەزارەتی بارزگانی هەرێم و ئاگاداری ئەو بابەتە نین، بەڵام ئەگەر جێبەجێ بکرێت بێگومان هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و لێی سوودمەند دەبن".
لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ لە هەرێمی کوردستان و عێراق، دلێر عەبدولواحید وتی: "تاوەکو ئێستا بەهۆی ناڕەزایەتی دژی زیادکردنی پارەی وەرگیراو لەلایەن بریکارەکانەوە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ، بەشەخۆراکی یەکەمی ئەمساڵ دابەشنەکراوە، ئەوەی ئێستا هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان وەریدەگرن ،بەشەخۆراکی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردووە، کە بەهۆی هەندێک گرفتەوە دواکەوتبوو".