20 کوردستان

بارزانی و ئەحمەد شەرع ئەمرۆ چییان وت؟

03:06 - 01/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و کۆتا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵاتی سووریایان تاوتوێ کرد.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی شوباتی ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامدا و ئەحمەد شەرع لە پەیوەندییەکەدا دووپاتیکردووەتەوە کە دەوڵەتی نوێی سووریا پێداگرە لەسەر دابینکردنی مافە نەتەوەیی، سیاسی و مەدەنییەکانی کورد لە وڵاتەکەدا. شەرع ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەموو هاووڵاتییانی سووریا لە بەردەم یاسادا یەکسانن و خاوەنی هەمان مافن.

هاوکات، مەسعود بارزانیش لە پەیوەندییەکەدا پیرۆزبایی واژۆکردنی ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی کردووە. بارزانی جەختی لە گرنگیی جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە کردووەتەوە، بەو مەرجەی ببێتە هۆی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ وڵاتەکە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، بارزانی و شەرع باسیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش کردووە. هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و کارکردنی پێکەوەیی، دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئارامی نەک تەنیا بۆ سووریا، بەڵکو بۆ تەواوی ناوچەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن