21 کوردستان

بۆ پشتگیری لەڕۆژئاوا بەئاڵای كوردستانەوە چونە ناو یارگای مانچستەر

11:13 - 29/01/2026

كاوە ڕەش/ بەریتانیا

 

 شەوی (28ی 1) لەیارنێوان مان سیتی، لەخولی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی گەلاتەسەرای تورکی، ژمارەیەك خۆپێشاندەری كورد بەهەڵكردنی ئاڵای كوردستانەوە، چونە ناو یارگاو، بەوهۆیەوە یاریەكە بۆماوەیەك ڕاگیرا.

بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی شاری مانچستەر، لەبەریتانیا، لەكاتی یاریەكەو لەدەوروبەری خولەكی ٥٠دا، سێ خۆپێشاندەری كورد بەئاڵای كوردستانەوە چونەتە ناو گۆڕەپانی یاریەكەو بەهۆیەوە پشێوی دروست بووە لەناو بەشێك لەهاندەراندا. بەگوێرەی لێدوانی پۆلیس، بەشێك لەهاندەرانی گەلاتەسەرای توركی لەوكاتەدا هێندێك شتیان فڕێداوەتە ناو گۆڕەپانی یاریەكە، بەڵام هیچ كەسیك زیانی پێ نەگەیشتووە. دواتر لەلایەن تیمی فریاگوزاری و ئاسایشی یارگاكەوە خۆپیشاندەرە كوردەكان لەناو یاریگاکەدا دەركران کەئاڵا کوردستانیان هەڵكردبوو.
پاشان یارییەكە دەستیپێکردۆتەوە.
لەكۆتایدا یانە توركیەكە بە٢-٠ بەیانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دۆڕان.
لەو یاریەدا بەهەزاران هاندەروسەردانیكەر لەشاری مانچستەردا كۆ ببونەوە، بەهۆیەشەوە پۆلیس ڕێوشوێنەكانی پاراستنی كەشی
یاریگاو شارەكەی توندتر گرتەبوەبەر.
پۆلیسی مانچستەر ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، كەبەهۆی پشێوی ناو یاریگاكەوە ٧كەس دەستبەسەركراون، لەنێویاندا سێ خۆپیشاندەر كەبەئاڵای كوردستانەوە كەچوبونە نێو گۆڕەپانی یاریەكەوەو، سێ هاندەرییش بەهۆی پشێوی دروست كردن لەشوێنی گشتی و، هەندەرێكیش بەهۆی هاویشتنی كەل و پەل بۆ ناو یاریگا.
ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە كوردوستانیانی بەریتانیا، بۆ پشتگیری بەرخودانی ڕۆژئاوای كوردستان و، ناڕەزایی دەربڕین لەبەرمبەر هێرشی ملیشاكانی سەربە توركیاو سوپای عەرەبی سوریا،  بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان،
بەچەندین شێوازی جیاواز، بەردەوامن لەجوڵاندنی ڕای گشتی بەریتانیاو گوشار خستنە سەرحوكمەتی ئەو ووڵاتە بۆڕاگرتنی دەستدرێژیی و كوشتارو داگیركاری بۆ سەركوردانی ڕۆژئاوای كوردستان.
ێ هاندەری خوێنگەرم و بەجەرگی کورد لە یاریی نێوان مانچستەر سیتی و گەلاتەسرای لە چامپیۆنزلیگ، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان گەیاندە نێو یاریگای ئیتیحاد

خۆشیەکە و شکۆمەندیەکە لەوەیە تورک و نەوەکانی ئەتاتورک بە دیاریانەوەن سەیر دەکەن. بژی کوردستان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن