19 کوردستان

سودانی و هادی عامری و مەندەلاوی گەیشتنە هەولێر

12:41 - 02/02/2026

زەمەن - هەواڵ

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی و لە سلێمانییش لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پرسی سەرۆککۆمار کۆببنەوە.

 محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوى بەدر و موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی، گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ کەسی یەکەمی پارتی کۆدەبنەوە.
هەریەک لە مەسرور بارزانی، ڕێبەر ئەحمەد، پشتیوان سادق، نەوزاد هادی و ئومێد خۆشناو پێشوازییان لەو شاندەی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد.
بڕیارە شاندە باڵاکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، سەردانى سلێمانییش بکەن و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە.

شاندەکە تاوتوێی پرسی دیاریکردنی بەربژێریک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەگەڵ مەسعود بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن.

ئامانجی سەرەکیی شاندەکەی باڵاکەی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و بەربژێری سەرۆکوەزیران لەگەڵ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و هەروەها باسیش لە دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان لەبارەی بەربژێرانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق و پەیامەکانی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن