عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: رێككه‌وتن ئه‌گه‌رێكی زۆر نزیكه له‌نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی دیمه‌شقدا
11:20 - 30/01/2026
عه‌لی
حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا
له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند:
*له‌گه‌ڵ
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا قسه‌م كردووه، رێككه‌وتن ئه‌گه‌رێكی زۆر نزیكه
له‌نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی دیمه‌شقدا.
*ئه‌وه‌ی
واقیعی رۆژئاوای بینیبێت ده‌زانێت رێككه‌وتن له خزمه‌تی گه‌لی كورددایه.
پوخته‌ی
رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مه‌یه:
*هیچ
هێزێكی حكومه‌تی سوریا نایه‌ته ناوچه كوردنشینه‌كان و خۆیان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
*هه‌سه‌ده
وه‌كو سوپا ده‌بێت به دوو لیوا له چوارچێوه‌ی هێزی به‌رگری سوریا، به‌ڵام ئه‌مان
داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوه‌كه بمێنێته‌وه ئیتر هه‌سه‌ده بێت یان
هه‌ر ناوێكی تر بێت.
*حكومه‌تی
سوریا پێی باشه دوو لیوا بێت له چوارچێوه‌ی سوریا، به‌ڵام كورد داوای تایبه‌تمه‌ندێتی
ده‌كات و هێزی ناوخۆی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت و په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی
ناوخۆی سوریاوه هه‌بێت.
*فڕۆكه‌خانه
و خاڵه سنوورییه‌كانیش به هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
*ئه‌و
خۆپیشاندانانه‌ی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه و ئه‌و كه‌مپینانه گه‌ورانه‌ی كران رۆڵێكی
زۆرزۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو كه پرۆژه‌ی كوردی له رۆژئاوا نهتوێنرێتهوه.