30 عیراق

هۆشیار زێباری: "ڕۆژانی داھاتوو پڕ دەبن لە ڕووداوی چاوەڕواننەکراو"

02:49 - 26/01/2026

هەولێر - AA
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە ڕۆژانی داھاتوو پڕدەبن لە ڕووداوی چاوەڕواننەکراو.

ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھۆشیار زێباری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە کە، بەربژێرکردنی نوری مالیکی لەلایەن زۆرینەی سەرکردەکانی چواچێوەی ھەماھەنگی و بانگھێشتکردنی پەرلەمانتاران لە ٢٧ی کانوونی دووەم بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆماری عێڕاق بەو مانایە نیە کە ھەموو قەیران و بۆ پێکھێنانی حکوومەت یەکلایی بووەتەوە.

ھۆشیار زێباری ئەویشی نوسیووە: "ڕۆژانی داھاتوو پڕ دەبن لە ڕووداوی چاوەڕواننەکراو، بۆیە پێویستە ھەوڵەکان دوو ھێندە زیاد بکرێن".

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ٢٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ کۆبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق بەڕێوەبچێت و، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەش پێویستە دوو لەسە سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەبن.

لە پڕۆسەکەدا، ١٨ کەس کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرکۆماری عێڕاق و بەھۆی ئەوەی بەپێی عورفێکی سیاسیی، پۆستی سەرکۆمار پشکی کوردە، بۆیە ململانێیە توندەکە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانە کە تا ئێستا نەیاتوانیووە بەربژێرێکی ھاوبەش دەستنیشان بکەن و ھەردوولا بە جیا بەربژێری خۆیان بۆ ئەم پۆستە ھەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن