ئەمەریکا بەردەوام خیانەت لە کورد دەکات
1/29/2026 10:50:00 AM
ئەحمەد هەورامی
مێژووی سیاسی کورد پڕە لەو وێستگانە کە تێیدا
خەونی ڕزگاری کورد دەبێتە قوربانی بەرژەوەندی جیوپۆلتیکی و بازرگانی زلهێزەکان،
ئەمەریکا نەتەوەی کوردی وەکو نەتەوەیەکی خاوەن مێژوو کەلتوور کە لەنێوان چوار وڵاتدا
دابەش کراوەو دەبێت مافی چارەی خۆنووسینی هەبێت سەیر نەکردووە. کێشەی کورد وەکو
کێشەی نەتەوەیەک هیچ کات لە ئەجەندای ئەمەریکا نەبووە، کوردیش وەک کەمینەیەک ئەتنیکی سەرجەم دانیشتوانی دیکەی (ئێران و
عێراق و سوریا و تورکیا) سەیرکردوە، سیاسەتی ئەمەریکا بە نیسبەت هەریەک لە
پارچەکانی کوردستان بە گوێرە چۆنێتی پەیوەندی و سیاسەتی ئەمەریکا لەگەڵ دەوڵەتانی
داگیرکەری کورد جیاوازە، ئەمەریکا بە گوێرەی بەرژەوەندی سیاسەتی خۆی پارسەی کوردی
داوە. ئەمەریکا مێژوویەکی ڕەش لە خیانەت کردن لەگەڵ کورد هەیە، ئەوە یەکمجاری نیە،
بەڵکو لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا چەندین جار پشتی لەکورد کردووە.
ئەوەی ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوزرێت تەنها
گۆڕانکاریەکی سەربازی کاتی نییە، بەڵکو دووبارە بونەوەی سیناریۆکانی مێژوییە ، کە
زیاتر لە نیوسەدە لەمەوبەر ڕژێمی ئێران بە پاڵپشتی هێزە زلهێزەکانی براوەی شەری
جیهانی دووەم بە تایبەتی ئەمەریکا بڕیاری بنەبڕکردنی شۆڕشە ساواکەی کوردستانیان
دا.
بۆتێگەیشتن لەوەی ئەمڕۆ لەسوریا دەگوزرێت، سەرنجێ لەسەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو
بدەین، کە لەو سەردەمەدا جەنگی سارد لەنێوان جەمسەری ڕۆژهەڵات (یەکێتی سۆڤیەت) و
ڕۆژئاوا (ئەمەریکا) لە لوتکەدابوو. لەوکاتەدا عێراق لەژێر دەسەڵاتی بەعسیەکاندا لە
سۆڤیەت نزیک بوو، ئەمەش مەترسی بوو بۆ بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکاو ئێرانی ژێر
دەسەڵاتی حمە ڕەزا شا، واشنتۆن و تاران بڕیاریاندا (شۆڕشی ئەیلول) وەک کارتێکی
فشار بەکاربهێنن بۆ لاوازکردنی حکومەتی بەعسی عێراق.
کیسنجەر وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئەمەریکا سەبارەت
بەکورد دیدگاو شێوازی کاری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای بەرامبەر پرسی کورد
لەناوچەکەدا ڕوون دەکاتەوە.
دیدگاکەش لەساڵی ١٩٧٣ دا لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ
(ریجارد هێڵمز) باڵوێزی ئەوکاتی ئەمەریکا لەتاران ڕوون کردەوە بەم شێوەیە (پێویستە
پشتیوانی کورد بکریت هەتا ئەو ئاستەی ببێتە فشار بۆسەر نەیارەکانمان. نابێت ئەو
فشارە بگاتە ئاستی گۆڕانگاری لە سیستمی ناوچەکەدا دروست بکات، پێویستە
پشتیوانیەکانمان بۆ کورد سنوردار بێت) .
بەو پێیە دیدگای وڵایە یەکگرتووەکان بەرامبەر
دۆزی کورد تەنها بریتیە لە راگرتنی هاوسەنگی لەناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی
ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕژێمی بەعس لە ئەنجامی شەڕی لەگەڵ کوردا لە توانا
کەوتبوو، لەوە دەترسا ئەگەر کۆتایی بەکێشەی کورد نەهێنێ دەسەڵاتی عێراقی لەدەست دەچێت.
هەربۆیە بە شای ئێرانی ڕاگەیاند ئامادەیە لەسەر شەتولعرب لەگەڵ ئێران سازش بکات،
بە مەرجێک کۆتایی بە پشتیوانی کردنی بۆ کوردەکان بهێنێ.
لە (٦ی ئازاری/١٩٧٥) لە کۆنفرانسی ئۆپیک لە
جەزائیر ڕێکەوتنێک لەنێوان (شای ئێران و سەدام حسین) (جێگری ئەنجومەنی شۆڕشی عێراق)
واژۆکرا. ئەمەریکا بە ئاسانی پشتی لە کورد کرد. ئێران سنورەکانی خۆی لەسەر
کوردەکانی عێراق داخست، کوردەکان لەلایەن شاو ئەمەریکاوە بە تەنها مانەوە. ئەمەش
کارەساتێکی گەورە بوو بەسەر گەلی کوردی عێراقدا هات.
دوای ڕێکەوتنی جەزائیر ڕێبەری شۆڕشی کوردستان
مەلا مستەفای بەرزانی لە (١٠/٣/١٩٧٥) لە ڕێگەی باڵوێزی ئەمەریکا لەتاران نامەیەکی
بۆ هێنری کیسنجەری وەزیری دەرەوەی ئەوکاتەی ئەمەریکا ناردبوو، کە لە نامەکەدا نووسیبوویەتی
بەڕێزان جەنابی وەزیر دەبینین ئەم دوو وڵاتە عێراق و ئێران گەیشتوونەتە هەندێک ڕێکەوتن
لە جەزائیر، بەڵام دڵمان خوێنی لێ دەچووڕێت کە دەبینین بەرهەمێکی دەست بەجێی ئەم ڕێککەوتنە
بریتییە بە لەناوبردنی گەلە بێ پشتیوانەکەمان بە شێوەکی بێ وێنە بزووتنەوەکەمان و
گەلەکەمان بە شێوەیەکی باوەڕ پێنەکراو بە بێدەنگی لەناو دەچێت،
ئێمە هەست دەکەین جەنابی وەزیر کە ئەمریکا بەرپرسیارییەتێکی
ئەخلاقی و سیاسی هەیە بەرامبەر گەلی ئێمە لێتان دەپاڕینەوە کە بە زووترین کات هەنگاو
بنێن بۆ (ڕاگرتنی هێرشی عێراق و هاوکاری گەلەکەمان لەم کاریگەرییە مێژووییە تراژیدی
خەمناکە). بە پەڕۆشەوە چاوەڕوانی وەڵامی خێرا و کرداری ئێوەین بەڵام کزنجەر هیچ وەڵامێکی
بەو داواکارییە نەدایەوە.
سیناتۆر (بروکسمایەر) ئەندامی ئەنجومەنی
نوێنەرانی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی دوای نسکۆی شۆڕشی
ئەیلول لە واشنتۆن دەڵێت : بارزانی بە ڕاوشکاوانی پێی ووتم یەکێک لە گەورەترین بێ
هیواکانی ژیانم ئەوکاتەبوو، کە سیاسەتی ئەمەریکا لەلایەن کیسنجەر وەزیری دەرەوەی
ئەمەریکا گۆڕاو بووە ((هۆی سەرکوتی خوێناوی گەلەکەمان )).
بروکسمایەر دەڵێت (( یەکێک لە خراپترین نموونەی
ژیو پۆلیتیکیەکان کارەسیاسیەکانی نێوان حکومەتەکان و نەتەوەکان ، کاتێک بە سودی
وڵاتەکەیانە یارمەتی ڕاپەڕینی کوردیان دا، کاتێ هەست دەکەن لە پەرژەوەندییان نییە
لە یارمەتیەکەیان دەپچڕێنن))
خەڵکی کورد دەوری سەربازیان لەم کایە شەترەنجەدا
گێڕاوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کیسنجەر دەڵێت (نایەڵین نیگەرانی بۆ مافی مرۆڤ
بەسەر سیاسەتی وڵاتەکەماندا زاڵ بێت) کە ئەمەریکا نیشانی کوردی دا کە بەها
مرۆییەکان قوربانی پەرژەوەندییە کاتیەکاندابن .
لە کیسنجەرەوە تا تۆم باراک کورد ڕادەستی
قەدەرێکی تاڵ کراوە، کاتێ کیسنجەر ووتی (ئۆپراسیۆنی نهێنی و کاری خێر خوازی جییان)
ئێستاش میراتگرەکەی تۆم باراک دەڵێت ( ئێمە قەرزاری هەسەدەنین تا حکومەتی بۆ دروست
بکەین). ئەم دوو ووتەیە ئەگەر نێوانیان پەنجا ساڵە، بەڵام هەریەک عەقلییەتی سیاسی
لە ئەمەریکا بەرهەمی هێناوە .
میکافیلی دەڵێت (( مێژوو هەرچەندە لاپەڕەی
لێوەربگریت بۆ نوسینەوەی ژیان و بەسەرهاتی حوکمڕانی، هەریەک لەو سەرکردە خۆپەرست و
ستەمکارانە، تەنها یەک دوو ڕستە تەرخان دەبێت بۆ دوا دیمەنی کۆتاییان و زەلیلی و
ناشیرینی شتەمکاریان بۆتا ئەبەد .
لە ساڵی (٢٠١٨)دا ئەمەریکا بێدەنگ بوو بەرامبەر
دەست درێژیەکانی تورکیا، کاتێک بەهاوکاری چەکدارەکانی سوپای نیشتمانی سوریا و
سوپای ئەنقەرە عفرین داگیر کرد، واشنتۆن هیچ هەڵوێستێکی نەبوو لە کاتێکدا خۆی بە
هاوپەیمانی کورد دەزانی بۆ لەناوبردنی داعش.
هەروەها جۆن واشنتۆن لە ساڵی (٢٠١٩)دا گڵۆپی
سەوزی بۆ ئەنقەرە هەڵگرت تا (گرسپی و سەرێکانی) لە ڕۆژئاوا داگیر بکات، ئەمجارەش
وا دەرئەکەوێت ئەمەریکا هەمان کاری بۆ دیمەشق کرد بێت ، چونکە لە ڕاستیدا ئەمەریکا
هەسەدە وەک هاوپەیمانێک نابینێت، بەڵکو تەنها وەک هاوبەشێکی بازرگانی تەماشای
دەکات، هەرکاتێک بەرژەوەندی لەگەڵ نەما وازی لێدەهێنێت.
ئەمڕۆ ترەمپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
خۆی کردوە بە ڕزگارکەرو بەهاناوە چونی لێقەوماوان و ماف زەوتکراوان، هەر ڕۆژەو
پەلاماری وڵاتێک دەدات هەڕەشە لە هەرسەرکردە و حوکمڕانێک دەکات لەقسەی دەرچن و
بەرامبەر بڕیارەکانی بوەستنەوە پەیڕەوی ڕێنماکانی نەکەن.
نوسەری بەناوبانگی ئەمەریکی ((تۆماس فریدمان))
نووسیویەتی (( هیوام ئەوەبوو کە باوەڕبکەم تۆ ڕاستگۆی و بە پەرۆشی بۆ بەرژەوەندی
وڵاتەکەت، دەمەوێ بیرت بخەمەوە کە وڵاتەکەت بەسەرکردە جیاوازەکانیەوە ، یەک بڕیاری
ئەخلاقیان دەرنەکردووە کە پشتگیری بێ بۆ گەلانی چەوساوە لە ماوەی سەدەی ڕابردوو تا
ئەمڕۆ)).
دوای تێپەڕ بوونی نیو سەدە بەهەمان ڕووەوە خۆی
پیشان دەدات، ئەوکارەسات و هێرشانەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو کرانە سەر ڕۆژئاوای
کوردستان ، نیشانەی ئەوەن عەقلییەتی سڕینەوەی کورد ئەو وڵاتانەی کوردستانیان
بەسەردا دابەشکراوە وەک خۆی ماوە هەر کاتێک هەڵیان بۆ برەخسێت لە تێکدانی قەوارەی
کورد سڵ ناکەنەوە .
لە سەرەتای (کانوونی دووەمی/٢٠٢٦)دا سوریا بە
تایبەتی ڕۆژئاوای کوردستان ، قۆناغێکی گۆڕانکاری پڕ لە مەترسی بەخۆوە دەبینێت ، کە
تێیدا چەکدارانی سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشق بە پاڵپشتی هێزیکی بیانی و بە
پشتیوانی هەرێمی و نێودەوڵتی هێرشیان کردە سەر دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ،
کە بەرهەمی قوربانیدانی بێ شوماربوون ئەمەش بەچاودێری ڕاستەوخۆی ئەمەریکابوو،
چونکە ئەمەریکا هەر لەسەرەتای هێرشەکەوە لەڕێگەی نوێنەرەکەیەوە هیچ هەڵوێستێکی
نەبوو بگرە فشاری لە کورد کرد (تا ڕازی بێت بە سازش و کەوتن لە بەردەرگای (ئەبو
موحەمەدی جۆلانی) کە داوای هەڵوەشاندنەوەی هەدەسە و ڕادەستکردنی چەکەکانی
شەڕڤانانی دەکرد. بەڵام هەسەدە کە نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات ڕازی نەبوو
و بڕیاری ڕووبەڕووبونەوەدا. (مەزڵوم عەبدی) لە وەڵامی ئەحمەد شەرعدا ووتی (( بە
شەرفمەندی دەمرم هیچ سازش لە ئیرادەی گەلەکەم ناکەم تاوەکو شەرفانێک بمێنێت شەڕ
لەسەر ناوچەکوردییەکان دەکەین)).
لێرەدا لە قوڵایی ئەم گۆڕانکاریانەدا ئەو پلانە
نێودەوڵەتیە دەردەکەوێت، کە بە ڕێکەوتنی پاریس دەناسرێت و لەسەر حسابی کوردی
ڕۆژئاوا واژۆکرا.
لە پەراوێزی ڕێکەوتنەکەی پاریسدا بە چاودێری
ئەمەریکا تێگەیشتنێکی نا فەرمی هاتە ئاراوە کە بریتی یە لە پێدانی ڕەوایەتی هێرش
چەکداری بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، پەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەم
ڕێکەوتنە زیاتر واڵا کردنی دەسەڵاتی ئیسرائیلە لەناوخاکی سوریاو دورخستنەوەی ئێران
لە سنورەکان.
دروستکردنی حکومەتێکی گوێڕایەڵ و ناوەندی وەک
ئەوەی (تۆم باراک) وتبوی باوی فیدراڵی نەماوە.
ئامانجی ستراتیژی جوڵانی دژی کورد چەند ئامانجێکی
مەترسیدار دەپێکن بە جیاکردنەوەی کانتۆنە کوردەکان لەیەکتری و تێکدانی پێگەی
نێودەوڵەتی هەسەدە و نیشاندانی ناوچەکە وەک ناوچەیەکی ناسەقامگیر کە گروپە توند ڕەوەکان
تێیدا باڵا دەست بن.
ناچارکردنی کورد بۆ گەڕانەوە بۆ باوەشی ڕژێم بە
مەرجی قورستر و بە بێ هیچ دەستکەوتێکی سیاسی بەناوی سوپای یەکگرتوو.
بەم هۆیەوە ئێستا هەسەدە ستراتیژی خۆی گۆڕیوە بۆ
پاراستنی ناوچەکوردیەکان هەرچەندە هێشتا پارێزگای (حەسەکەو شارەکانی قامیشلۆ و
دیرک و کۆبانی) لەژێر دەسەڵاتیدایە. بەڵام فشارەکان گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار
بەهۆی ئەو هێرشانەوە کە لەلایەن سوپای سوریاو چەکدارانی سەربەتورکیا گەمارۆیان
خستوەتە سەر شارەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.
بێ دەنگی ئەمەریکا بووە هۆی کشانەوەی هەسەدە
لەشارە ستراتیژیەکانی وەک ڕەقە و بەشێکی دیرەزور ، ئەمەش دوای ئەوەی جولانی و
هێزەکانی دیمەشقی نوێ کاری عەشائیریان بەکارهێناوە بۆ هاندانی هۆزە عەرەبەکان دژی
کورد.
هەڵهاتنی سەدەها داعش لە گرتوخانەکانی سوریا کە
دەبنە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش، کە کاریگەریان بەسەر ئاسایش و سەقامگیری سوریاو
ناوچەکەوە هەیە.
یەکێک لەخاڵە هەرە تەمومژاوییەکانی ئەم قۆناغە،
خیانەتێکی نوێ لە بەرگێکی تردا دەرکەوتنی (تۆم باراک) ملیاردێر و کەسایەتی نزیک لە
ناوەندە سیاسیەکانی ئەمەریکایە، باڵوێزی ئەمەریکا لە تورکیا و نێردەی ئەمەریکا لە
سوریا وەک ئەندازیاری نوێ ڕێکەوتنەکان دەردەکەوێت، کە زیاتر لەڕوانگەی بەرژەوەندیە
ئابوری و سەقامگیری کاتی وڵاتانی ناوچەکەوە سەیری دۆخەکە دەکات.
لە کۆبونەوە هەستیارەکەی پیرمام لە هەولێر بە
ئامادەبوونی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی بەڕێوەچوو، تۆم باراک وەک نێوەندگیری
ئەمەریکا فشارێکی سەختی خستە سەرکورد (( باراک بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە سەردەمی
پاراستنی تایبەتی کورد لەلایەن ئەمەریکاوە بەرەو کۆتایی دەچێت، دەبێ هەسەدە لەگەڵ
واقیعی نوێی سوریا بگونجێ و لەگەڵ جۆلانی ڕێکبکەوێت )).
پشتیوانی باراک بۆ جولانی لەبەر ئەوەیە ئەو
پێیوایە دەسەڵاتیکی سوننەی یەکگرتوو لە دیمەشق دەتوانێت بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا
و تورکیا و وڵاتانی عەرەبی بەیەکەوە ببەستێتەوە، ئەگەر نرخەکەش لەناوبردنی قەوارەی
سیاسی کورد بێت.
ئەمە وای کردوە کورد ببێتە قۆچی قوربانی لەپێناو
نەخشەیەکی نوێ کە مافە نەتەوییەکان هیچ بەهایەکی نییە.
سەیرکە لەوەدایە کە هەسەدە باشترین هاوپەیمانی
زەمینی ئەمەریکابوو، بەڵام کاتیک بەرژەوەندی سیاسی و بازرگانی کەسایەتیەکی وەک تۆم
باراک دێتە پێشەوە هەموو ئەو قوربانیانە فەرامۆش دەکرێت (( ئەوەی کیسنجەر پێی دەوت
پاراستنی ئاسایش، باراک پێی دەڵێت سەقامگیری بازرگانی ناوچەیی)).
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا (بومپیو)
ڕایگەیاند ((کۆ دەنگیەکی بەهێز هەیە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەو کوردانە بپارێزرێت کە
پشتیوانمان بوون لە ناوبردنی داعش، هەروەها دەڵێت پشتکردنە هاوپەیمانە کوردەکانمان
و خۆپیشاندەرەکانی ئێران کارەساتیکی ئەخلاقی ستراتیژی دەبێت ئەوەش لە کاتیکدایە تا
دێت نارەزاییەتیەکان لەبارەی هەوڵەکانی ترەمپ و تۆم باراک لە ناوخۆی ئەمەریکا
زیاتر دەبێت ، کە پاڵپشتی جۆلانی و چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورک دەکات)). بە هەمووشێوەیەک پشتگیری پرۆژەکەی سیناتۆر (
لیندز گراهام ) دەکەم دەربارەی ڕێگە گرتن لە کۆمەڵ کوژی و ئاوارە بوونی خەڵکی
کوردی ڕۆژئاوا و پێویستە هەمووان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی دژی
کوردان.
هێرشەکانی سەرکوردانی ڕۆژئاوا لەم کاتەدا بە
پشتیوانی سیاسی تۆم باراک و بێدەنگی واشنتۆن ئەنجام دران، کوردیان خستۆتە بەردەم
بژاەدەی مان و نەمان. کشانەوە لە رەقە و بەشێکی دیرەزور تەنها تاکتیکی سەربازی
نییە، بەڵکو نیشانەی شکستخواردنی ئەو تیمانەیە کە کورد بە ئەمەریکای هەیە لە هەمان
کاتدا هەمیشە کورد هەوڵی داوە کێشەکانی بە ئاشتی و گفتوگۆ چارەسەربکات.
سەرکردەکانی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام ئامادەییان دەربڕیوە
لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا کێشەکانیان بەکۆتا بهێنن .
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆسەر، ڕایگەیاند ((چەسپاندنی ئاگر بەست و ڕاگەیاندنی کوتا
بێهێنان بە ئۆپراسیۆنە سەربازیەکان بەردی بناغەی جێبەجێ ڕێکەوتنی ڕاگەیاندراوە کە
(٢٨ کانوونی دووەم) .
پەلامارەکانی سوپای سوریا بووە هۆی ئاوارەبوونی
بە کۆمەڵی خەڵکی چەندین گوندو شارۆچکە، گەمارۆی شارەکان ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی
یان خستوەتە بەرمەترسی بەشێوەیەکی بەرچاو بووەتە قەیرانی خۆراک و سوتەمەنی و
زیانیان بەرکەوتووە خوێندن لەسایە زستانێکی بەفراویدا ڕاگیراوە.
بەڵام ئێمە بەردەوامین لەسەر کارکردن و دەست
پێشخەر دەبن بۆ کۆتایی هێنان بەم شەڕو پێزانینی زۆرمان هەیە بۆ ئەو هەوڵە نیشتمانی
و نێودەوڵەتیانە کە لە ئارادان)).
لەپێناو پاراستنی گیانی نەتەوەکەمان کە لەبەردەم
مەترسی ڕاستەقینەی چارەنووسازدایە، ئەرکی ئەخلاقی و مرۆیی و ئایینی و نەتەوەیی لەم
کاتەدا، کارکردنە بۆ هەڵدانەوەی لاپەرەیەکی نوێ بەیەک گوتە و یەک دەنگ لەپێناو
بەهاناوەهاتنی گەلی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان. یەکگرتوی کوردان لەهەموو پارچەکانی
کوردستان لە هەندەران کە پەیامێکی شۆکهێنەر بوو بۆ دەستە بژێری سیاسی حوکمرانی ،
هەرکاتێک پرسی نەتەوەیی دێتە پێش ، دەیسەلمێنن کە هێشتا زیندوون و ئامادەیی
فیداکاریان هەیە.
یەکڕیزی و هاو هەڵوێستی خۆپیشاندانە ڕەنگاو
ڕەنگەکانی کورد لەهەمووی دونیا و دەرگا کردنەوە بەڕووی ڕۆژئاوا بۆ گەیاندنی
هاوکاری لەباشووری کوردستانەوەو ڕۆیشتنی ڕۆڵەکانی بۆ پشتگیری خەباتی
جەنگاوەرەقارەمانەکانی ڕۆژئاوا، کە ئەمروشەری مان و نەمان دەکەن، ئەم یەکگرتوو
هاوسۆزیە ڕۆڵێکی نیشتیمان پەروەرانەیە لە بەرزکردنەوەی ورەی خۆراگری شەرڤانان لە
ڕۆژئاوای کوردستان بەرامبەر تیرۆرستان و داگیرکەران.
ئەمڕۆ ئەم هەڵوێستە تاکە چەک و فاکتەری ستراتیژی
بەرەنگاربوونەوەی کوردە بەرامبەر نەیارانی.
ئەم هەڵویستە بەرزە لە پەیامی سەرکردەیەکی دێرینی
شۆڕشی کوردستانی باشوور بۆ کوڕە تاقانەکەی نووسیوە کە چووەتە ڕۆژئاوا بۆ هاوکاری
شەڤانان.
(( بۆ کوڕە تاقانەو جگەر گۆشەکەم، وەک هەمیشە بۆ
من جێگەی شانازی بویت و سەرم پێت بەرزبوە، بەم هەڵوێستە جوانەت زۆر خۆشحاڵ بووم بەچونت
بۆ ڕۆژئاوا خۆت و هاوڕێکانت، چاو دڵی باوکت ڕوون کردەوە، سەلماندت بەکردەوە کە
نەتەوەکەمان لەکوێ پێویستی بەهاوکاری و هاودەردی بێت بە کردەوە لەگەڵیانی نەک
بەقسە، لەهەمووشت بەلامەوە خۆشتر ئەوەبوو ( نەپرست پێکردم نە ڕای منت وەرگرتووە)
ڕاستەوخۆ هەڵوێستی کوردانەو مەردانەت بە کردەوە سەلماند بۆ ڕۆشتنت لەگەڵ هاوڕێکانت
بۆ ئەو ڕێگە پیرۆزوشەرافەت مەندانە بۆ هاوکاری و پشتیوانی شەڕڤانانی قارەمان و
سەربەرزی هەسەدە)).
حەزدەکەم ئەوە بیرخەمەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ،
کاتێ پاسدارانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران پەلاماری بارەگاکانی پێشمەرگەکانی
حیزبی دیموکرات و کۆمەڵەیاندا، بێ دوودڵی لەگەڵ ژمارەیەک پێشمەرگە سەنگەر بەسەنگەر
شەڕمان کرد دژی پاسداران ، ئەوەی لەژیانی خۆمدا شانازی کردنە بەوەی پشتیوانی
کوردانی ڕۆژهەڵاتم کردووە لەوکاتە سەختەدا کە بەرەو ڕووی پەلاماری هێزەکانی کۆماری
ئیسلامی بووینەوە.
خۆزگە تەمەن و لەش ساغی ڕێگەیان بدامایە منیش
وەکو کورەکەم لە ڕۆژئاوای کوردستان یەکێ بومایە وەک ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کردومە لەکوردستان ئەوانیش شان بەشانی ڕۆڵەبەشەرەف و قارەمانەکانی هێزەکانی هەسەدە
لەسەنگەری شەرەف و پاراستنی کوردستانی ڕۆژئاوا بوومایە، لەم تەمەنەدا شانازی دەکەم
کە تەنها کوڕێکم هەیە و ئەویش سەری باوکی بەرزکردۆتەوە.
ڕێزو خۆشەویستی زۆرم بۆ جەنڕاڵ مەزڵوم عەبدی و هەموو
شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات
بژی کورد و کوردستان
باوکی دڵسۆزت
(( ڕێکەوتنامەی جەزائیرلە/١٩٧٥ و کۆبونەوەی
پیرمام لە/٢٠٢٦ دووڕووی یەک دراون ، ئەمەریکا لە هەردووکیاندا کوردی وەک ئاوازێک
بۆ شەڕی هێزەکانی تر بەکارهێناوە، لەکاتی ئاشتی دا وەک بارگرانییەک فڕێ درا.
دۆخەکە بەخێرای دەگۆڕێت ، بەڵام پایەمەکە ڕوونە کورد تەنها چیاکان دۆستیەتی، چونکە
لەسەرمێز دبلۆماسی لای کەسانێکی وەک (
کیسنجەر و باڕاک) ئەوەی بوونی نییە، ماف و بەها مرۆییەکانە.
ئەمەریکا بەردەوام خەنجەری لەپشت کورد داوە بۆیە
پێویستە لێرەوە وانە وەربگرین و چیتر پشت بە هیچ کەس نەبەستین ، چونکە بەڕاستی جگە
لەچیاکان هیچ دۆستێکی دیمان نییە.