لە سایکیس-بیکۆ بۆ شەیبانی-لایتەر-باراك
1/27/2026 11:11:00 AM
د.عەبدولڕەعمان مەولود
کۆبونەوەی پاریس کە لە ڕۆژانی ٥ و ٦ مانگی یەکی ئەم ساڵ ، ٢٠٢٦، لە پاریس کرا
ئەمانەی خوارەوە لە دانیشتەنەکان بەشداربوون:
شاندی سووریا
ئەسعەد حەسەن ئەلشیبانی – وەزیری دەرەوە
و کۆچبەرانی سووریا (سەرۆکی شاندی سووریا).
حسێن ئەلسەلامە – سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی
هەواڵگری گشتی (بەرپرسی باڵای ئەمنیی سووریا).
شاندی ئیسرائیل
یێخیێل لایتەر – باڵیۆزی ئیسرائیل لە ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆکی شاندی ئیسرائیل لەم خولەی دانوستانەکاندا.
مەیجر جەنەڕاڵ ڕۆمان گۆفمان – ڕاوێژکاری
باڵای سەربازی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و کاندیدی فەرمی بۆ سەرکردایەتی داهاتووی هەواڵگری.
گیل ڕیچ – سەرپەرشتیاری ڕاوێژکاری ئاسایشی
نەتەوەیی ئیسرائیل.
ئەمریکا
تۆماس باراک – نێردەی تایبەتی ئەمریکا
بۆ کاروباری سووریا
ستیڤ ویتکۆف – نێردەی تایبەتی ئەمریکا
بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەندامی شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکان .
جارێد کوشنەر – زاوای ترەمپ (هاوسەری ئیڤانیەکی کچی دۆنالد
ترامپ) ، دیپلۆماتکاری ئەمریکی و نێردەی باڵای ئەمریکا، و ئەندامی شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکان .
لێکەوەتەکانی بریارەکانی ئەم کۆبوونەوەیە:
• سەلامەتی وخاك بۆ ئیسرائیل. سوریا هاوشیوەی ئوردن پەیوەندی ئاسایی دەبێت لەگەڵ
ئیسرائیل. بالیۆزخانەی ئیسرائیل لە سوریا دەکرێتەوە و بەپێچەوانەکەشی. سوریا هاوشێوەی میسر و ئوردن دان بە سەربەخۆیی
ئیسرائیل دادەنێت.
• جۆلان و ئەو ناوچانانەی لە سالانی ڕابردوو لە
لایەن ئیسرائیل دەستیبەسەردا گیرا بوو ناگەرێنەوە بۆ سوریا و لێك تێگەیشن لەنیوان
هەردولا سەبارەت بەچۆنیەتی ئیدارەکردنی ئەو ناوچانە ئیمزا دەکرێت.
• هاوکاری هەواڵگێری لە نیوان هەردوو لادا بەردەوام
دەبێت.
لەبەرامبەردا، ئەمریکا پشتیوانی لە یەکپارچەیی
باقی خاکی سوریا دەکات.
ئەمەش بەکردار مانای :
• ئازادکردنی داعشەکان لە زیندانەکانی هەسەدە ،
• گەرانەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی هەسەدە بۆ دەسەلاتی
ئەحمەد شەرع،
• دەستوالاکردنی سوپای سوریا بە پشتیوانی تورکیا
بۆ ئەوەی هەرچۆنیان پێباشە ڕەفتار لەگەڵ کوردا بکات.
ئەگەر کورد لەچەند ڕۆژی داهاتو شتێك نەکات،
واتە نارەزایەتی سەرتاسەری لە ناوخۆی کوردستان و هەمو دونیا ڕانەگەینێ ، بڕیاری کۆبوونەوەی شەیبانی-لایتەر-باراك ئەمەش هەر لە فەرەنساوە هاوشێوەی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی سایکس- بێکۆ ی سالی ١٩١٦ چارەنوسی کورد بێ ویستی
خۆی ڕەنگە بۆ چەند دەیەی تر دیاری بکات. ئەم
ڕۆژانە ڕۆژانی مێژووین دەبێت هەموو کورد یەك دەنگ و یەك ڕێز بێت بۆ بەرگریکردن لە
مافەکانی خۆی.