44 کوردستان

لیندسی گراهام پڕۆژەیاسایەک بۆ سزادانی دووژمنانی کورد پێشکێش دەکەم

06:19 - 27/01/2026

زه‌مه‌ن – هه‌واڵ

 لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری ئەمریکی، نیگەرانیی خۆی بەرانبەر بە شێوازنی دۆخی سووریا دەربڕی و رایگەیاند: بە مەبەستی ڕێگری لە هەر هێرشێک بۆ سەر کوردەکان، پڕۆژەیاسایەک بە ناوی یاسای پاراستنی کورد پێشکەش بە کۆنگرێس دەکات. 

لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" بڵاویکردەوە، کە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری تێکچوونی بارودۆخی سووریا دەکات. ئاماژەی بەوەش کردووە کە کوردەکان لەلایەن حکوومەتی نوێی سووریاوە، کە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا هەیە، لەژێر هەڕەشەی جددیدان.

گراهام پێیوایە دەستبەرداربوون لە کورد، کە هاوپەیمانی سەرەکی بوون لە تێکشاندنی خەلافەتی داعش، دەبێتە کارەسات بۆ ناوبانگ و بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئەمریکا.

ڕاشیگەیاند کە لەم هەفتەیەدا پڕۆژەیاسایەک بەناوی "یاسای ڕزگارکردنی کورد" پێشکەش دەکات، کە ئامانج لێی سەپاندنی سزای توندە بەسەر هەر حکوومەت یان گروپێکدا کە بەشداری بکات لە کردەوەی دوژمنکارانە دژی کورد.

سیناتۆرەکە پێشبینی دەکات پڕۆژەیاساکە پشتیوانییەکی بەهێزی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکانی ئەمریکا بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی ببێتە فشارێکی کاریگەر.

ئەم هەڵوێستەی لیندسی گراهام لەکاتێکدایە کە گۆڕانکارییە سیاسی و مەیدانییەکانی سووریا نیگەرانی لای بەشێک لە سیاسەتمەدارانی واشنتۆن دروستکردووە سەبارەت بە چارەنووسی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن