نەوەکان لە ململانێوە بۆ تەواوکردنی یەکتری
1/27/2026 6:13:00 PM
چیمەن محەمەد رەشید
هەندێ دەستەواژە وتراوە و بوە بە باگراوندێکی هزری و لەهۆش و ئاکاری تاک و کۆمەڵگەدا ڕەنگ دەداتەوە یەکێک لەو دەستەواژانە ململانێی نەوەکانە زۆر دەمێکە بیست ساڵ زیاترە دەمەوێت لەبارەی ئەمەوە بنوسم و بە دنیا بینیەکی ترەوە کە سروشتی ژیان
وایە نەوەکان بە زنجیرەیی بەیەکەوە دەبەستێت و گۆڕانی جەستەیی و هزری لەنێواندا دروست دەبێت .
لەساڵی 2011 بوو بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لەسەر
ململانێی نەوەکان بوو چەند پرسیارێکیان لێکردم ئایا نەوەی نوێ ئینتیمای نەتەوایەتی هەیە ؟ ئایا ململانێی نەوەکان چۆنە ؟ ئەوکاتە زۆر بە دڵنیاییەوە بەرگریەکی توندمان
لەنەوەی نوێ و گەنج کرد وتمان بێگومان هەستی نەتەوایەتیان هەیەو هەر نەوەیەک بەجۆرێک
دەری دەبڕێت و پراکتیکی دەکات ، وتم لەگەڵ
دەستەواژەی ململانێ نیم ، بەڕای من نەوەکان یەکتری تەواو دەکەن . ئەو
کاتە فیدباکێکی ئەرێنی زۆرم پێگەشت کە شتێکی
تازەم وتوە و بە دنیا بینیەکی جیاوەوە باسی نەوەکانم کردوە .
لە ئێستاشدا جەخت لەسەر هەمان بۆچونم دەکەمەوەو بەدەرفەتی
دەزانم کە هەمو چین و توێژەکان بەیەک دەنگ پشتیوانی لە کوردانی رۆژئاوا دەکەن ئەوەی جێی سەرنج بوو گەنج و لاو بوو لە پێشڕەوی خۆ پیشاندان لەراستیدا بەدرێژایی مێژوی کورد لەشۆڕش و خەباتیشا بەشێکی زۆری بزوتنەوەی چەکداریش
و سیاسیش هەر گەنج بوە .
دەستەواژەی
ململانێی نەوەکان :
لەناوەڕاستی سەدەی
رابردوو بەهۆی پێشکەوتن و گۆڕانکاری لە بیرکردنەوەدا
، وەک چەمکێکی دەرونی و کۆمەڵایەتی ئەم دەستەواژەیە
هاتە ئاراوەو بەگشتی توێژەرانی بواری کۆمەڵناسی جیاوازی بیرکردنەوەی نەوەکان و درزی نێوان نەوەکانیان باسکرد .
ئەمە تێڕوانینی
زۆربەی توێژەرانی کۆمەڵناسی بوو بەڵام بەپێی زۆر سەرچاوە وتەیەک بۆ جۆج ئۆرۆیل دەگەڕێنرێتەوە کە دەڵێت :
هەموو نەوەیەک خۆی بەزیرەکتر لەنەوەی پێش خۆی دەبینێت و بە حەکیم تر لەنەوەی دوای خۆی .
باسکردنی درزی
نێوان نەوەکان لەناوەڕاستی سەدەی رابردوو بەهۆی ئەوەوە بوو نەوەی پێشوو پابەند
بوو بە رێکارە باوەکانی کۆمەڵ و نەوەی تازەی چالاک و سەردەمێکی تر رای وابوو پێویستە
ئەو رێکارانە و شێوازەی ژیان بگۆڕێن لەبەر
ئەوەی بۆسەردەمی ئەمان ناگونجێ . بێگومان
گۆڕانکاری لە بواری تەکنەلۆژیا و هەروەها ژینگەی جیاوازی رۆشنبیری وکۆمەڵایەتی وسیاسی
هەمووی کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەو شێوازی ژیان هەیە ، زاناکانی ئەو بوارە زۆریان
لەوکاتانەدا باسی ململانێی نەوەکانیان کردوە کەلێرەدا جێی ئەو هەموو باسە نابێت .
بەڵام ئەوەی زۆر
سەرنج راکێش بوو بەلامەوە ئەم رستەیەیە کە
دەڵێت یان وتراوە :
ئەم نەوەیە بەنازن و بەکەڵکی هیچ نایەن .
کەئەمەت بەرچاو دەکەوێت واهەست دەکەیت ئێستا وتراوە بەڵام بە قسەی زۆربەی سەرچاوەکان ئەم ڕستەیە لەسەر دیواری سەردەمی فیرعەونی و بە هیرۆگرافی نوسراوە .
کەواتە درزی نێوان نەوەکان لەزۆر زووەوە هەیە و هی ئێستا نیە .
تایبەتمەندی نەوەکان
بێگومان لەرووی
تیۆری و شیکردنەوەی بوارەکانی کۆمەڵناسی و فەلسەفی زۆری دەوێت لەبەر ئەوە هەنگاوە
کرداریەکان باس دەکەین کە ئەم درزە بچوک بکاتەوە .
بەپێی دابەشکردنی
سەردەمی ئێستا نەوەکان بە پێی تەمەن بریتین لە
1946_1964 بە نەوەی boomers
Gen x 1965_1980
Gen y 1981 _1996
Gen z 1997_ 2012
Gen alpha 2013_
نەوەی بومەرز یان
الطفرة : لەدوای جەنگی جیهانی یەکەوە
دانراوە ناوەکەی بەهۆی زۆری لەدایک بوانەوە ، ئەم نەوەیە پابەندن بە رێکارە باوکان و پارێزگارن لە نەریتەکان.
نەوەی جێن ئێکس : ئەم
نەوەیە لە نێوان نەوەی توفرەت و نەوەی دوهەزارەیەو سەرەتای تەکنەلۆژیا و بەنەوەی تەلەفزیۆن دادەنرێن و هاوسەنگی دەکەن لەنێوان کارو ژیانا و بەسەربەخۆیی تایبەتمەندن .
نەوەی جێن وای
: ئەم نەوەیە دووهەزارەیە نەوەی تەکنەلۆژیا و ئینتەرنێتە بە داهێنان ناسراوە
نەوەی جێن زێت
: نەوەی تەکنەلۆژیا ی ژمارەیی سەردەمی سۆشیال میدیا شارەزایی و بەهرەی تەکنەلۆژیای باشیان هەیە ،
بەوە ناسراون درک بە پرسە کۆمەڵایەتیەکانی وەک دادپەروەری و یەکسانیخوازیەکان دەکەن .
جێن ئەلفا
: لە2010 دەست پێدەکات تا ناوەڕاستی 2020 واتە بۆ ئەو دابەشکاریە هەرچەند
2013 لەزۆر خشتەدایە بەڵام ئەم نەوەیەیە هەر لە لەدایک بونەوە ئایپاد و تەکنەلۆژیای لەبەر دەستە ، هاوڵاتی ڕەسەنی ژمارەیین و زیرەکن و لە ڕوی دیموگرافیاوە هەمەجۆرن ، پەتای
کرۆنا بەشێکە لە مناڵیان .
کەواتە : نەوەکان کارلێکێکی سروشتی و ئاسایی نێوان کەس و سەردەمەکەیەتی و ڕەنگدانەوەی ئەو سەردەمەیە تیای دەژی بەهەموو
ئەو ژینگە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوریەوە بەڵام لەهەموو زاڵتر هۆکاری تەکنەلۆژیا یە تەنانەت نەوەکان بە تەکنەلۆژیاوە ناو دەنرێت وەک نەوەی
تەلەفزیۆن ، نەوەی ئینتەرنێت ، نەوەی ئایپاد .
چی بکەین بۆ کەمکردنەوەی
ئەم درزانە
بەتایبەت ئێمەی
کورد
ئەم سێ تێبینیە
بەگرنگ دەزانم :
1_ پێش هەموو شت ئەوەی لە کورددا ئاسایی نەبوەو مایەی نیگەرانیبوە
ئەوە بوە بە سروشتی قۆناغەکانی ژیانی نەبڕیوە بەڵام ئێستا ئەوە کەمتر بوەتەوە نەوەی
تەکنەلۆژیا لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا دەڕۆن ، ئەمە خاڵێکی ئیجابیە .
2_ ئەوەی ئەمڕۆ نەوەی کۆنە
رۆژێک نەوەی نوێ بوە .
ڕوبەڕوی جیاوازیەکان بوەتەوە بەڵام بەشێوازی جیاواز لەبەر
ئەوە درک کردن و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی زیاترە .
3_ لە شۆڕشەکانی کورددا بەدرێژایی
مێژوو گەنج و لاوەکان پێشەنگ بوون ، سەیری ئاماری شەهید و سەرکردەو فەرماندەکان بکەن . هەروەها سەیری بواری هونەر و ئەدەب بکەن دڵدار لەتەمەنی چەندا ئەی رەقیب هۆنیوەتەوە ....
ئەوەی خاڵی جەوهەریە
بەکورتی .
_ نەوەی نوێ ، تەکنەلۆژیا بەکار دەهێنن بە شێوەی بەر بڵاو
" لەراستیدا نەوەی پێشوو ش کە خوێندەوارن بەکاری دەهێنن " ، ئەمە ترس و دڵەڕاوکێی لای دایکان باوکان ...
دروست کردوە کەبەهۆیەوە نەوەی نوێ توشی هەڵە یان زیانی تەندروستی ببن .
_ جاران لە ئێوارەوە ئەندامانی خێزان لەماڵەوە بوون ئەگەر
سەردانێکیان بکردایە بە خێزانی بوو ئێستا شەو هۆکاری راکێشانی گەنجانی هەیە بۆ دەرەوەی
خێزان و ماڵ ، ئەمەش ترس دروست دەکات لەبەر
سەلامەتی ی توش بوون بەهەڵە .
_ پەیوەندی فراوان و نەناس
بەهۆی سۆشیال میدیاوە تۆڕی پەیوەندی ترس دروست دەکات .
هەنگاوەکان
_ دانپیانان بەیەکتردا بەتواناو تایبەتمەندی یەکتر .
_ جیاوازیەکان بکەن بەبنەمای
لەیەک نزیک بوونەوە نەک دورکەوتنەوە .
_ ناونانی نەوەکان و شانازی بە کاتی خۆی ئاساییە بەڵام تکایە
با جیلی ئاڵتونی پێی وانەبێت ئاڵتونی عەیارە بیست و چوارەو جێی هیچ نابێتەوە
نەوەی تەکنەلۆژیا
ش گاڵتە بە توانای ئەونەوەیە نەکەن.
_ هەر زەمانە تایبەتمەندی
خۆی هەیە . پێویست بەترس ناکات لەگۆڕانکاری ،تایبەتمەندیەکانی نەوەی
نوێ کەلەگەڵ نەوەی پێشوو نایەتەوە زەرەری نیە پێویست بە بەرپەرچدانەوەی ناکات .
_ زمان و کرداری توند واز لێبهێنرێت ، زمانی دیالۆگ و لەیەکتر
گەشتن بەکاربێت .
_ کاری پێکەوەیی .
_ گەڕان بەدوای خاڵی پۆزەتیفی
یەکتری.
_ گەڕان بەدوای پردی پەیوەندی.
_ هەر نەوەیەک باسی نەوەی
خۆی زۆر بە شێوەیەک نەکات ئەو هەمو شتێکی راستەو ئەوی تر هەموی هەڵەیە ، دەبێت ئەمە
بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
_ نەوەی پێشوتر بە حوکمی ئەزمون و سۆز و ... دەبێت دەستپێشخەر بن بۆ ئەوەی
پردێک دروست بکەن لە نێوانیاندا پێش هەموو شت ڕۆڵ دان ، بەبایەخەوە باسکردن ، دیالۆگ.
_ پێویستە دامەزراوەکان بەرنامەی چڕیان بۆ گەنجان
هەبێت .
_ وەنەبێت ئەم نەوەیە کەبەو
قۆناغانەی پێشودا نەڕۆشتوە هیچ لەبارا نەبوە لەوانەیە باشتری بکردایە .
_ نەوەی پێشوو کەباسی خۆی دەکات زۆربەی باسەکانی باسی کاتی
گەنجیەتی ئیتر بزانن کە توانای گەنج چۆنە .
ئێستا
ئەم بابەتە
بابەتی ژیانە بابەتی تا ک و خێزان و کۆمەڵگە
یە ، هەموان دەگرێتەوە ، قسەی زۆر توێژینەوەی زۆر هەڵدەگرێت بەڵام بۆ ئێمە
دەرفەتێکی زێڕینە
لەم هەل و مەرجەی ئێستا بەستەڵەکی نێوان نەوەکان بشکێت پردێکی پەیوەندی دروست بنیات بنرێت و ململانێی نەوەکان بگۆڕێت بۆ قۆناغێکی
تازە قۆناغی یەکتر تەواو کردن .