13 کوردستان

کەشناسی: ئەمڕۆ نمە باران دەبارێت

11:14 - 30/01/2026

زه‌مه‌ن - هه‌واڵ

ئەمڕۆ کەشی ئاسمان بە گشتیی هەور دەبێت و  سەرەتا لە رۆژئاوا و باکووری هەرێم نمە باران دەبارێت پاشان بۆ  دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.

ئەمڕۆ هەینی 30ـی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کەشی ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و  سەرەتا لە رۆژئاوا و باکووری هەرێم نمە باران دەبارێت دواتر بۆ دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.

 هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت، لە شەودا کاریگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت تەنها لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنووریەکان بەردەوامی دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە، بۆ سبەی شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانیدا، لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە سنوریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت .

هەولێر : 11 پلەی سیلیزی

پیرمام : 6  پلەی سیلیزی

سۆران : 5 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :  1 پلەی سیلیزی  

سلێمانی :  9 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ :  12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی

دهۆک : 11 پلەی سیلیزی

 زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 10  پلەی سیلیزی..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن