77 ئابوری

بەغدا دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک كرد

01:31 - 22/01/2026

زەمەن - هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2026 کرد، لە کاتێکدا هێشتا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک و 120 ملیار دینارەکەی ڕەوانە نەکردووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە یەكە ژمێریارییەكانی سەربە وەزارەتی دارایی هەرێم، لە قۆناغی كۆتایی تۆماركردنی ناوی فەرمانبەران و خانەنشیناندان لە سیستمی پەیرۆڵ.

ئەوەش زانراوە، هۆكاری دواكەوتنی ئەم مانگە، بەهۆی داخلكردنی خانەنشینانە لە سیستمی پەیرۆڵ، هەفتەی داهاتوو پرۆسەی تۆماركردن بە تەواوی كۆتایی دێت و دوای ئەنجامدانی وردبینی ناوخۆیی، لیستەكە ئامادە دەبێت ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.

ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سیستمی پەیرۆڵی بۆ تەواوی یەكە ژمێریارییەكان كارا كرد و پێویستە تا ئەمڕۆ پێنجشەممە لیستەكە تەواو كرابێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن