مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن
04:58 - 25/01/2026
زەمەن - هەواڵ
بارەگای بارزانی ڕۆژی یەکشەممە، 25ی مانگی یەک ڕایگەیاند
مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی هاتووە
"لەم گفتوگۆیەدا هەردوو سەرکردە بیروڕایان لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی
ئەم دواییە و هەروەها بارودۆخی ئێستای سوریا و ڕۆژئاوا ئاڵوگۆڕ کردووە."
بارزانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ تۆم
باراک نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە ڕۆڵێکی
بەرچاوی هەبووە لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هێزەکانی حکومەتی کاتی
سوریا و هێزەکانی ڕۆژئاوا.
سەرۆکی پیشووی هەرێمی کورستان چەندین جار هیوای
خۆی دەربڕیوە کە شەڕ و نائارامی و ئاڵۆزییەکانی ئێستا بە زووترین کات کۆتایی پێبێت
و هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەدیهێنانی
ئاشتی لە نێوان لایەنەکان لە سوریا.