میدیای عه‌ره‌بی میدیایه‌کی شه‌ڕانگێز
1/24/2026 10:02:00 AM
ماردین ئیبراهیم
ڕۆژاڤای کوردستان به ته‌نیا له‌گه‌ڵ سوپایه‌کی دڕنده‌دا له شه‌ڕدا
نییه که له ڕاستیدا سوپا نییه به هیچ مانایه‌ک به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک گروپ و ده‌سته‌ی هۆڤی
و بێهه‌وسارن که پاشماوه‌ی ئه‌لقاعیده و داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ن که له 'هه‌یئه‌ی
ته‌حریری شام'دا کۆبونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه شڕه‌خۆر و تاڵانچیانه‌ی تورکیا
هاوکارییان ده‌کات و ئه‌وانیش له‌سه‌ر راوڕووت و دزی و تاڵانی که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی
ماڵان ده‌ژین. هه‌زاران ئامرازی کارکردن و به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره و بچکۆله‌ی خه‌ڵکی
عه‌فرین و دێیه‌کانی ده‌وروبه‌رییان دزیوه و بردووه و له تورکیا فرۆشتوویانه. ئه‌و
ناوچه‌یه به زه‌یتون و ڕۆنی زه‌یتون به‌ناوبانگه ته‌نیا له ماڵان هه‌زاران مه‌کینه‌ی
دروستکردنی ڕۆنی زه‌یتونیان دزیوه.
شێوازی ڕه‌فتاری ئه‌و
سوپایه ڕێک تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌یه که له ساڵانی سه‌رده‌می داعشدا له‌گه‌ڵ
هێزه‌کانی سوریای دیموکرات‌دا کردییان و تیایدا دۆڕان و ڕه‌قه و ته‌بقه و ناوچه‌کانی
ده‌وروبه‌ریان له ده‌ستدا. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن سوپای سوریا له ڕاستیدا
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و داعشانه‌یه که به ڕه‌نج و خوێن هه‌سه‌ده کاتی خۆی ده‌ری په‌ڕاندبوون.
بینینی دوو سێ ڤیدیۆی ئه‌و چه‌کدارانه و ئه‌و زمان و ده‌سته‌واژانه‌ی به‌کاری ده‌هێنن
و ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی ده‌یکه‌ن ده‌ربڕی ئه‌وه‌یه که کورده‌کان له‌گه‌ڵ چی گروپ و ده‌سته
و هه‌ڵگرانی چی ئایدیۆلۆژیایه‌ک ده‌رگیرن. ڤیدیۆیه‌کم بینی کۆمه‌ڵێک چه‌کداری ئه‌بو
موحه‌مه‌د جۆلانی که‌لوپه‌لی ماڵێک ده‌هێننه ده‌ره‌وه و یه‌کێکیان به یه‌کێکی تریان
ده‌ڵێت 'ئه‌و غه‌نیمه‌یه هه‌ڵگره' غه‌نیمه؟ له ڤیدیۆیه‌کی تردا کچێکی خه‌باتگێڕی کوردیان به دیل گرتووه چه‌کدارێک ده‌ڵێت
' ئه‌مه بۆ فه‌رمانده‌که‌مان' ڤیدیۆی فڕێدانه‌خوواره‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هید و ئه‌تک و
بڕینی که‌زی کچێکی دی و چه‌ندان ڕه‌فتاری هاوشێوه‌ی تر هه‌مووتان بینیوتانن.
ڕۆژاڤا له‌گه‌ڵ هه‌موو پانعه‌ره‌بیزمدا له جه‌نگدایه
که میدیایه‌کی خاڵی له هه‌موو ڕه‌وشتێکی مرۆڤانه به پاره‌ی زۆری ولاتانی که‌نداو و
تورکیا و به پاڵپشتی سوپایه‌کی فراوانی ڕۆژنامه‌نووسی ده‌مگه‌رم به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن،
له جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئیسلامیزم و ناسیونال- فاشیزمی عه‌ره‌بی، به هه‌موو
که‌ناڵ و ڕۆژنامه و سه‌نته‌ر و حکومه‌ت و ڕێکخراو و دارونه‌داریانه‌وه ، به یوتوبه‌ر
و ڤڵۆگه‌ری ساده‌یانه‌وه، به عیلمانی و ئیسلامییانه‌وه. ئه‌وانه هه‌موویان ناره‌تیڤێک
له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداو و ململانێیانه دروست ده‌که‌ن که ئه‌و کردارانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌ک هه‌ر میکیاج ده‌که‌ن
به‌ڵکو وێنه‌یه‌ک له‌سه‌ر واقیع دروست ده‌که‌ن که مرۆڤ به بینینیان نا‌تووانێت توڕه
نه‌بێت.
میدیای عه‌ره‌بی و ته‌له‌فیزیۆنه‌کانیان
بوونه‌ته ئامرازی پروپاگه‌نده. له‌م هێرشی مه‌غۆلئاسای چه‌کداری کۆنه داعشی تازه
ته‌حریری شام بۆ سه‌ر گوند و ماڵ و ژیانی خه‌ڵکی ئاسایی که ده‌یانه‌وێت وه‌کو کورد
به که‌رامه‌ته‌وه له‌سه‌ر خاکی خۆیان بژین، له‌م هێرشه‌دا میدیای عه‌ره‌بی ڕه‌وایه‌تی
به‌و ده‌ستدرێژی و تاڵان وبڕۆیه ده‌دات، پشتگیری ئه‌و هه‌موو کوشتاره ده‌کات، هه‌ر
وه‌ک چۆن پشتگیری کوشتنی عه‌له‌وییه‌کان و دروزه‌کانیشیان کرد. ئیتر ئه‌و میدیایه
چیدی به دووای ڕاستیدا ناگه‌ڕێت، پێشتریش به دووایدا نه‌گه‌ڕاوه، به دووای که‌مکردنه‌وه‌ی
زیان و ئازاردا ناگه‌ڕێت، خه‌می ئه‌وه‌ی نییه حکومه‌ت و ده‌زگاکانی دیکه به‌رپرسیار
و شه‌رعین یان نا، پێشتریش ئه‌و خه‌مه‌ی هه‌ر نه‌بووه، به‌ڵام له‌م ڕوداوانه‌ی هێرشی
هێزه‌کانی جۆلانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان یه‌کجاری په‌رده‌ی هه‌موو شه‌رم و شکۆیه‌کیان
له ڕووی خۆیان داماڵی، به ئاشکرا ستایشی توندوتیژیان کرد، به‌ته‌نێ هه‌ر به‌های ڕۆژنامه‌گه‌ری
نا، به‌ڵکو هه‌موو به‌هایه‌کی مرۆڤی ئاساییان وه‌لانا و که‌وتنه پێداهه‌ڵدانی ناڕه‌وایی،
به سفور و موحاجه‌به‌وه که‌وتنه هه‌لهه‌له‌لێدان بۆ ئه‌بو عه‌مشه که ئه‌و پیاوه به
هه‌موو مانایه‌ک یه‌ک رۆژیش نییه تاوانێکی جه‌نگ و تاوانێکی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام
نه‌دات.
ئه‌و ده‌زگایانه بوونه‌ته
بڵنگۆی پروپاگه‌نده‌ی جه‌نگ و سته‌مکاری که ته‌نیا دید و ڕاو ناره‌تیڤی لایه‌نێک
که لایه‌نی به‌هێزه و له‌ناو یارییه‌کی قێزه‌ونی موخابه‌راتی پۆخڵدا بۆته میرئاخوڕی
دیمه‌شق؛ ده‌گووازنه‌وه. ته‌نانه‌ت له‌و جاره که‌مانه‌ی که میوانێکی لایه‌نی کوردی
بانگهێشت ده‌که‌ن بۆ به‌رنامه‌کانییان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مافی پێناده‌ن قسه‌کانی خۆی
بکات و ده‌رفه‌تی گونجاوی ناده‌نێ و له‌ناو هه‌یاهو و هاتوهاواری لایه‌نی به‌رگریکه‌ر
له جۆلانی و تێچێنی لایه‌نگیرانه‌ی پێشه‌شکه‌ری به‌رنامه‌که‌دا ده‌نگی کورده‌که ون
ده‌که‌ن. له‌و ڕه‌فتاره ناشیرنه‌دا و له زۆر ڕه‌فتاری ناقۆڵای تردا ئه‌لجه‌زیره پێشه‌نگه
و فه‌یسه‌ڵ قاسمیش داهێنه‌ری پڕوپوچترین ستایڵه که ئه‌ته‌کێته نزمه‌که‌ی، ڕه‌وشته
که‌چه‌که‌ی و بیرکردنه‌وه فاشیستییه‌کانی کاریگه‌ری خراپی ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر شێوازی
قسه و دیبه‌یت و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی ئێمه‌ش دانابوو. من چه‌ندان پێشێلکاریی
ئاوام له‌م هه‌فته‌یه‌دا بینی، شه‌وێک له کاتی قسه‌کردنی ساڵح موسلیمدا ڕۆژنامه‌نووسه‌که
له ستۆدیۆ ده‌یگوت ده‌نگت نایات له کاتێکدا بینه‌ران گوێیان لێ‌بوو؛ ئیتر قسه‌کانیان
بڕی.
شه‌وێکی تر چاودێرێکی
کورد له ئه‌ڵمانیاوه قسه‌ی بۆ ته‌له‌فیزیۆنێکی عه‌ره‌بی ده‌کرد، ڕاگه‌یاندنکاره‌که
قسه‌کانی پێ بڕی و پێی گوت نابێت بڵێیت ئه‌بومحه‌مه‌د جۆلانی به‌ڵکو ده‌بێت بڵێیت
به‌ڕێز ئه‌حمه‌د شه‌رع، کوڕه‌که گوتی ئینجا چۆن ده‌بێت؟ خۆ هه‌موو خه‌ڵک ده‌زانێت
پێشتر له‌قه‌به‌که‌ی چی بووه، پاشان خۆ ئێوه وشه و زاراوه بۆ من دیاری ناکه‌ن. له
به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی (الحدث) میوانی به‌رنامه‌که له‌یلا موسای نوێنه‌ری
ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی ڕۆژاڤا بوو له قاهیره به ئاشکرا ڕۆژنامه‌نووسه‌که بێئه‌ده‌بی
نوواند به‌رامبه‌ری. له‌و به‌رنامانه‌دا لایه‌نی کوردی یان وونه یان وه‌کو میوانێکی
ڕه‌زاگران مامه‌ڵه ده‌کرێت و موحاسه‌به ده‌کرێت، مافی پێ‌نادرێت، ده‌نگی کپ ده‌کرێت.
ئێستا ڕۆژئاوای
کوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی جه‌نگ و ماڵوێرانی
و ته‌نانه‌ت قڕکردنیشدایه، هه‌ر تاوانێک که له‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا ڕوویداوه و له
داهاتوشدا ڕوو ده‌دات، تاوانی کوشتنی منداڵان و فڕێدانیان بۆ ناو ڕوبار، بڕینی ئاو
له گوند و شاره‌کان که سه‌رچاوه‌ی ژیانه و ئه‌و کاره تاوانی جه‌نگه، چه‌کداره‌کانی
ئه‌بو هه‌مزه و ئه‌بو عه‌مشه، کۆنه جه‌بهه‌ی نوسره و داعش و ناسیونال-ئیسلامی فاشیستی
جۆلانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ڕۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌ب و ده‌زگاکانیشیان ڕه‌وایه‌تی پێ
ده‌ده‌ن.