كهشناسی كاتی كۆتای بهفرهكهی راگهیاند
12:47 - 23/01/2026
زهمهن –ههواڵ
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی
ساردی جەمسەری و شەپۆڵێکی بەفر و باران بۆ سەرناوچەکەمان، ئاسمان بە گشتی هەوری
باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند هەندێک کات تێکەلەی وردە بەفر لەگەڵ
باران دەبارێت . هەروەها پێشبینی دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکان بەفر بارین هەبێت.
دەشڵێت:کاریگەری
ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوانی دەبێت بە تایبەت لە
ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکانی پاشان بۆ شەو کەش ئاسایی دەبێتەوە کاریگەری
ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت.
دەشڵێت: خێرایی
با مامناوەند دەبێت و پلەی گەرما نزیكەی 6 پلە دادەبەزن.
سەبارەت بە سبەینێ
ڕوونی كردۆتەوە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان
هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما نزمترین بە 1 تــــا 2 نزمتر دەبێت،
بەڵام بەرزترین بە ( 1 – 4) بەرزتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.