بەپەلە.. چوار منداڵ له كۆبانێ بههۆی سهرماوه رەقبونەوەو گیانیان سپارد
10:30 - 24/01/2026
زەمەن - هەواڵ
ههدیە عەبدوڵا،
هاوسەرۆکی مانگی سوری کوردی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو سەرمایە زۆرەی
شاری کۆبانێی گرتوهتهوه و چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەو بەفرە زۆرهی
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەی رابردو ناوچەکەی گرتەوە.
هەدیە عەبدوڵڵا،
هاوسەرۆکی مانگی سووری کورد لە رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 24-01-2026 بە تۆڕی
میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی گەمارۆی تووندی سەر کۆبانی، 4 منداڵ بەهۆی سەرماوە
لەو شارە گیانیان لەدەستداوە."
چەند رۆژێکە شاری
کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان بە تەواوی گەمارۆ دراوە و رێگەکانی شارەکە بە دەرەوە
بە تەواوی داخراون و کارەبا، ئاو و دەرمانی لێبڕاوە.
لە کۆبانی، لەگەڵ
گەمارۆدان و نەبوونی سووتەمەنی و دەرماندا، بەفرێکی زۆر باریوە، ئەوەش دۆخی هاونیشتمانییانی
سەختتر کردووە.
مانگی سووری
کورد لە رێگەی تیمەکانیانەوە لە شاری کۆبانی، زانیارییان لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو
چوار منداڵە وەرگرتووە.