18 ئابوری

شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

01:09 - 21/01/2026

 

زەمەن - هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی دیکەی بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە،21-01- 2026 ، ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور لە شەودا و هاوکات دەبێتە شەختە و بەستن، هەروەها پلەکانی گەرما 1  تا 3 پلەی سیلیزی بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم لە پێشبینییەکانی بۆ کەشی سبەى پێنجشەممە،22-01- 2026، رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروست بوونی شەختە لەکاتەکانی بەیانی، لەئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەورو لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لەگەڵ دەست پێ کردنی شەپۆلێکی بەفر بارین، کە سەرەتا لە ناوچەکانی باکوورو باشووری رۆژئاوای هەرێم دەبارێت پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم .
هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بە پلەی سیلیزی.

هەولێر : 9 پلەی سیلیزی

پیرمام: 5 پلەی سیلیزی

سۆران: 4 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 3- پلەی سیلیزی

سلێمانی: 6 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی

دهۆک: 6 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 7 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 10 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن