بڕیارێك لە ڕەوتی هەڵوێست و كۆمه‌ڵ یەكگرتووەوە
01:21 - 19/01/2026
زەمەن - هەواڵ
عەلی حەمە ساڵح،
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه،
"دوێنێ و ئەمڕۆ لەگەڵ یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کۆبونەوەمان کردوە،
بۆ عێراق هاوکاری و هەماهەنگی و کاری پێکەوەی دەکەین".
له‌باره‌ی هەرێمی
کوردستانه‌وه، ده‌ڵێت، "بڕیارمانوایە ناچینە نێو دەسەڵات لەگەڵ پارتی و یەکێتی،
بەدڵنیایی ئێمە ئۆپۆزسیۆن دەبین و ناچینە حکومەت".
یه‌كێتی و نه‌وه‌ی
نوێ له كۆبونه‌وه‌ی 17ی ئه‌م مانگه‌یاندا بڕیاری پێكه‌وه كاركردنیان له هه‌رێمی
كوردستان راگه‌یاند و فراكسیۆنه‌كانیان ده‌كه‌ن به یه‌ك به‌وه‌ش هه‌ردو حزب له
په‌رله‌مان ده‌بنه خاوه‌نی 38 كورسی په‌رله‌مان.
بافڵ تاڵه‌بانی
كه به سه‌رۆكایه‌تی شاندی یه‌كێتی سه‌ردانی نه‌وه‌ی نوێی كردبو، له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا وتی، "ده‌مانه‌وێت هاوكێشی هێز له هه‌رێمی كوردستان بگۆڕین و
له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان پێكه‌وه داده‌نیشن بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی ده‌یه‌م دروستبكه‌ن".
له 20ی 10ی
2024ه‌وه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوه به‌ڵام تا ئێستا كابینه‌ی
ده‌یه‌می حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناكۆكی یه‌كێتی و پارتی له‌باره‌ی
پشك و به‌ركه‌وته‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی ده‌یان كۆبونه‌وه له ئاستی باڵادا.
یه‌كێتی له په‌رله‌مانی
كوردستان خاوه‌نی 23 كورسی و هه‌روه‌ها دو كورسی كۆتاش له‌و حزبه‌وه نزیكن،
هاوكات نه‌وه‌ی نوێ خاوه‌نی 15 كورسییه، به‌وه‌ش كۆی كورسییه‌كانیان ده‌بێته 40
كورسی.